رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان وەڵامی پرسیاری تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بڵاوکردەوە. کە بەشی زانستی بابەتی زیندەزانی بووە و بەشی وێژەیی بابەتی مێژوو.


کاژێرێک زووتر لە ساڵانی رابردوو، کاژێر 07:30 خولەکی ئەمڕۆ یەکشەممە 25-7-2021 دەرگەی هۆڵی تاقیکردنەوەکان کرانەوە و تاقیکردنەوەی 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
تاقیکردنەوەکان بە گرتنەبەری رێوشوێنی تووندی تەندروستی بوو. قوتابیان ماددەی پاککەرەوەیان بۆ دابینکرابوو و دەمامکیان بەستبوو.
وەزیری پەروەردە سەردانی یەکێک لە قوتابخانەکانی کرد، دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی پێداویستییەکانی فێنککەرەوە بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، گوتی: "هەموو هۆڵەکانی تاقیکردنەوە ئامێری فێنککەرەوەیان تێدایە و ئێستا بەراورد بە ساڵانی رابردوو هەر هۆڵێک چوار هێندە ئامێری فێنککەرەوەی تێدایە. کاتێک دەوامی ئەمساڵ لە 16-5 دەستیپێکردەوە هەم لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەمیش لەلایەن خۆبەخشانەوە هەوڵێکی جیدیی درا کە زیاتر لە 7 هەزار ئامێری فێنککەرەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن دابینکرا سەرباری ئەوەی خۆمان هەمانبوو و هیچ گرفتێکمان لەو بوارەدا نابێت."

