رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیێنێت، چوار کەسیان لەکاتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە. پۆلیس دەڵێت: یەکێکیان ئافرەتە.
تۆمەتبارەکان رۆژی 23-01-2021 لەلایەن پۆلیسی سهرچنار دهستگیركراون. بەپێی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، یهكێك له تۆمهتبارهكان ئافرهته و له ماڵێكدا له گهڕهكێكی شاری سلێمانی ماددهی هۆشبهریان بهكارهێناوه.
بەپێی ئەو وێنانەی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردوونەتەوە و وەک خۆیشیان ئاماژەیان پێداوە، لهكاتی دهستگیركرندا بڕێك ماددهی هۆشبهر لەگەڵ كهلوپهلی بهكارهێنانی ماددهكاندا دەستی بەسەردا گیراوە.
پۆلیس ناو و تەمەنی تۆمەتبارەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: (چ،غ،ع) لهدایكبووی ساڵی 2000 (م،ا،ا) لهدایكبووی ساڵی 2000 (ا،ف،ع) لهدایكبووی ساڵی 2000 ( ف،ا،ع) لهدایكبووی 2004 به بڕیاری دادوهر و به ماددهی (14)ی نههێشتنی مادده هۆشبهرەكان دەستگیرکراون و لێكۆڵینهوه لهگهڵیان بهردهوامه.
رۆژی 22ی ئەم مانگەش بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی بەقاچاخبردنی ماددە هۆشبەرەکان لەناو شاری سلێمانی راگەیاند و دەستیشیان بەسەر زیاتر لە 13 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاکدا گرت.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی لە 2020/01/01ـەوە تاوەکو 2020/12/01، 257 پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسانە کردووەتەوە کە بەکارهێنەر و بارزگانییان بە ماددە هۆشبەرەکان کردووە، لەو 257 پەڕاوە، 262 کەس زیندانی کراون، بەشێکیان لەوانە رەوانەی دادگا کراون، بەشێکیان بە بڕیاری دادوەر دوای ماوەیەک لە پشکنین و بەدواداچوون کە دەرکەوتووە هیچیان لەسەر نەبووە ئازادکراون. 138 کەسیش لە قۆناخی لێکۆڵینەوەدان و هەندێکیان رەوانەی دادگا کراون.
ئامارەکانی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەرخەری ئەوەن کە شەڕی داهاتووی حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ بنەبڕکردنی ماددە هۆشبەرەکان دەبێت، بەپێی گوتەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، عێراق بووەتە بازاڕی ساخکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان، مێرمنداڵان و گەنجان قوربانیی سەرەکین.
بەپێی راپۆرتی ساڵی رابردووی نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە ماددەی هۆشبەر (UNODC) لە ساڵی 2009دا 35 ملیۆن کەس لەجیهاندا وەک ئاڵوودەبووی ماددەی هۆشبەر تۆمارکراون، بەڵام لەساڵی 2018 دا 269 ملیۆن کەس وەک ئاڵوودەبووی ماددەی هۆشبەر تۆمارکراون لە 69 دەوڵەتی جیهاندا، هەر لە راپۆرتەکەدا ئەوە خراوەتەروو کە مێرمنداڵان و گەنجان زۆرینەی بەکارهێنەران پێکدەهێنن، ئەو وڵاتانەش کە رێژەی بێکاریی و شەڕیان تێدایە خێراتر ماددەی هۆشبەری تێدا بڵاودەبێتەوە.