گالەری

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
10 Photos
جێگر عومەر
رووداو دیجیتاڵ 

لەسەر وەسیەتی خۆی، تەرمی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا بەنێو گەڕەکی تەیراوەی هەولێر گەڕێنرا، دواتر لە گۆڕستانی کەسنەزان بەخاک سپێردرا.
 
هۆرڤان رەفعەت، پەیامنێری رووداو لە هەولێر دەڵێ "تەیراوە شوینی لەدایکبوون و بەشێکی ژیانی زاهیر عەبدوڵڵا بووە، بۆیە ئەمڕۆ (یەکشەممە، 24-11-2024) رۆژێک دوای مردنی، لەسەر وەسیەتی خۆی تەرمەکەی بە گەڕەکەکەدا گەڕێندرا."
 
 
لەسەر ئەو ئەمبیوڵانسەی تەرمی هونەرمەندە دیارەکەی هەولێری پێ گەڕێنرا، لافیتەیەک نووسراوە "ماڵئاوا کاک زاهیر عەبدوڵڵا، هونەرمەندە جوانەکەی هەولێر."
 
ئێوارەی شەممە (23-11-2024) زاهیر عەبدوڵڵا، هونەرمەندی بواری شانۆ و دراما بە نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی رزگاریی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
 
زاهیر عەبدوڵڵا خدر لە ساڵی 1958 لە گەڕەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لەدایکبووە. لە ساڵی 1972 بەدواوە بەشداریی دەیان شانۆگەری، دراما و فیلمی سینەمایی کردووە.
 
هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا جاری یەکەم لە ساڵی 2020 تووشی شێرپەنجەی قۆڵۆن بوو، بەڵام بەتەواوی تێیپەڕاند و ئەمساڵ جارێکی دیکە تووشی نەخۆشییەکە بووەوە و گرێیەک لە سەریدا دروستبوو، کە هەر ئەمەش بووە هۆی کۆچی دواییکردنی.