رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەندی بواری شانۆ و دراما، کاوە جووتیار لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.
نیاز نووری، نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کاوە جووتیار بەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد."
کاوە جووتیار لە چەند دراما و شانۆیەکدا بەشداریی کردووە، دیارترینیان درامای گەردەلوولە، کە باس لە سەردەمی خەباتی پێشمەرگە بەرامبەر دەسەڵاتی بەعس دەکات.
نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان گوتی، "کاوە جووتیار چەند ساڵێک بوو نەخۆش بوو؛ ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد."
تەرمی ئەو هونەرمەندە بڕیارە لە گۆڕستانی سەیوانی دوو بەخاک بسپێردرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ