رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، سبەی بافڵ تاڵەبانی سەردانی پارێزگای کەرکووک دەکات و لەوێ بەربانگ دەکاتەوە.
رۆژی دووشەممە 24ـی ئاداری 2025، نەشئەت شاهوێز، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سبەی کاک بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی پارێزگای کەرکووک دەکات و بەربانگ لە کەرکووک دەکاتەوە."
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، "ئامانجی سەردانەکە کۆبوونەوەیە لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی، پیاو ماقووڵانی ناوچەکە و ئاگاداربوون لە بارودۆخی خەڵکی پارێزگاکە و گوێگرتن لە داواکارییەکانیان."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ