ئەندامێکی نوێنەرایەتیی هەدەپە لە هەرێمی کوردستان لە رووسیاوە رادەستی تورکیا کرایەوە

24-03-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی نوێنەرایەتیی هەدەپە لە هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی دەچێتە رووسیا، لەو وڵاتە دەستگیر دەکرێت و رادەستی تورکیا دەکرێتەوە.

سدقی واکار، ئەندامی نوێنەرایەتیی هەدەپە لە هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ناسر یاگز، ئەندامی نوێنەرایەتییەکەمان و چالاکڤان، لە رووسیاوە رادەستی دەوڵەتی تورکیا کراوەتەوە".
 
بە گوتەی سدقی واکار، ناسر یاگز بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەورووپا چووەتە وڵاتی رووسیا. گوتیشی: "چوار رۆژ لەمەوبەر ناسر لە رووسیا دەستگیرکرا و شەوی رابردوو رادەستی تورکیا کراوەتەوە".
 
ئەو ئەندامەی نوێنەرایەتیی هەدەپە، کە ئێستا لە شاری سلێمانییە ئاماژەی بەوەشکرد، "ناسر یاگز لە هەرێمی کوردستان ئەندامی نوێنەرایەتیی هەدەپە بووە لە شاری هەولێر، تەنیا کاری سیاسی کردووە".
 
بە گوێرەی نوێنەرایەتیی هەدەپە لە هەرێمی کوردستان، ناسر یاگز لە باکووری کوردستان فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، پێش ئەوەی دادگایی بکرێت و هاتووەتە هەرێمی کوردستان و زیاتر لە حەوت ساڵ لە هەرێمی کوردستان بووە.
 
سدقی واکار گوتی: "ناسر یاگز دوای دەستگیرکردنی داوای مافی مانەوەی لە رووسیا کردووە، بەڵام بە پاساوی هەبوونی هاوپەیمانییان لەگەڵ تورکیا، ئەو وڵاتە داواکەی یاگزی رەتکردووەتەوە و رادەستی تورکیای کردووەتەوە".
 
شەوی رابردوو ناسر یاگز لە رێگەی فڕۆکەوە گەیێندراوەتە ئیستەنبووڵ. سدقی واکار دەڵێت، بە گوێرەی ئەوەی خەڵکی شاری ئێلهـ ی باکووری کوردستانە و دۆسیەکەی لەو شارەیە، پێدەچێت ناسر ببرێتە دادگەی ئێلیهـ.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئەمڕۆ فەرمانبەرانی سێ وەزارەت مووچە وەردەگرن کە ناویان لە لیستی مووچەدا نییە

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەستپێدەکات. بەرپرسێک لە تیمی هەژماری من دەڵێت، "بەشێک لە فەرمانبەران ناویان لە لیستی مووچەدا نییە، بەڵام کاتێک نامەی ئاگادارییان بۆ هات، دەتوانن مووچە وەربگرن."