وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە

24-02-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە و ئەو 1000 مێگاوات کارەبایەی پچڕابوو، گەڕایەوە نێو تۆڕی نیشتمانی.
 
رۆژی دووشەممە، 24ـی شوباتی 2025، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما، گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر دروستبوو كە كاریگەریی لەسەر هەناردەكردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا هەبوو. تیمەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی کارەبا توانیویانە چارەسەری گرفتەکە بکەن و "بارودۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە و بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتە 3800 مێگاوات."
 
بەیانیی ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبا رایگەیاند: "بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما، لە كاژێر 02:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر دروستبوو، کە كاریگەریی لەسەر هەناردەكردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا هەبوو، بەهۆیەوە 1000 مێگاوات كارەبا کەم بووەوە."
 
ئەندازیار غالب محەممەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای پارێزگای سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کێشەکە بەهۆی دابەزینی پلەی گەرماوە بووە، کە وەزارەتی ناچار کردووە بەرهەمهێنان لە یەکەکانی بەرهەمێنانی کارەبا کەم بکاتەوە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە