گالەری

 
رووداو دیجیتاڵ
 
بە مەبەستی هاندانی مامۆستایان، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر پێشانگەیەکی هاوبەشی هونەریی بۆ 20 مامۆستای هونەر کردەوە.
 
پێشانگە هاوبەشەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-11-2023 لە هۆڵی گەلەری میدیا لە هەولێر کرایەوە و تاوەکو دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
 
لە پێشانگەکەدا 40 بەرهەمی هونەریی مامۆستایان نمایش کراوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر ئامانجیەتی لەپاڵ هاندانی مامۆستایان، لەڕێگەی ئەو پێشانگەیەوە توانای هونەریی مامۆستاکان دەربخات، بەجۆرێک کە رەنگدانەوەی لەسەر قوتابییەکانیشیان هەبێت.