کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

23-10-2024
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە حاجی ئۆمەران باریوە کە 3.6 ملیمەترە. کەشناسێکیش دەڵێ، هەینی پلەی گەرما سێ پلە بەرز دەبێتەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەراورد بە ئەمڕۆ، سبەی "کەمێک" پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
 
هەر ئەمڕۆ ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەراورد بە ئەمڕۆ، هەینی پلەی گەرما نزیکەی سێ پلە بەرز دەبێتەوە و تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە کەشوهەواکە سەقامگیر دەبێت".
 
ئاراس جەبار گوتی، تاوەکو ئێستا هیچ شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان لەسەر نەخشە جیهانییەکان دەرنەکەوتووە.
 
هەر ئەمڕۆ کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانبارینی 24 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیەیە:
 
رواندز؛ 1.8ملیمەتر
ئاکرێ؛ 0.4 ملیمەتر
دینارتە؛ 2.2 ملیمەتر
بارزان؛ 0.4 ملیمەتر
حاجی ئۆمەران؛ 3.6 ملیمەتر
سۆران؛ 0.2 ملیمەتر
خەلیفان؛ 2.8 ملیمەتر
چۆمان؛ 2.0 ملیمەتر
مێرگەسۆر؛ 1.6ملیمەتر
بەرزێوە؛ 1.0 ملیمەتر
دهۆک؛ دڵۆپ دڵۆپ 
شەقلاوە؛ دڵۆپ دڵۆپ
 
هەر بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە باشوور کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 25  پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
دهۆک: 22 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 24  پلەی سیلیزی
زاخۆ: 22  پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سۆران: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 27 پلەی سیلیزی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە