تەرزە و لافاو زیانی بە کشتوکاڵی ئیلام گەیاندووە

23-03-2024
فواد حەقیقی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی شاری مێران لە پارێزگای ئیلام دەڵێت، تەرزە و بارانی رۆژانی رابردوو زیانی زۆری بە کشتوکاڵی ئەو شارە گەیاندووە.
 
موسلیم رەحیمی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی شاری مێران گوتی، بارینی بارانی بەخوڕ و تەرزە لە رۆژانی رابردوودا زیانی بە زیاتر لە 50٪ی کشتوکاڵی سنووری ئەو شارە گەیاندووە.
 
بەگوتەی موسلیم رەحیمی، هێشتا بڕی زەرەر و زیانەکان بە وردی دیار نییە و پسپۆڕانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی لە هەوڵدان ئاماری زیانەکان بە وردی کۆبکەنەوە.
 
هاوکات جەلال یوسفی، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی شاری دێلران لە پارێزگای ئیلام گوتی، تەرزە و لافاو زیانی بە نزیکەی 11 هەزار هێکتار لە کشتوکاڵی سنووری ئەو شارە گەیاندووە و 600 هێکتاری دیکەش بە تەواوی کەوتووەتە ژێر ئاوەوە. 
 
 جەلال یوسفی ئاماژە بەوە دەکات، تەنیا ئەو جووتیارانە قەرەبوو دەکرێنەوە کە بیمەیان هەیە.
 
سێشەممەی رابردوو بەهۆی بارینی تەرزە و بارانی بەلێزمەوە لە زۆر شوێنی ئەو پارێزگایەدا لافاو دروستبوو و لانیکەم 40 ماڵ بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەوە چۆڵکران.
 
بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبانی پارێزگای ئیلامیش بڵاویکردەوە، لافاو بایی 51 ملیار تمەن، واتە 850 هەزار دۆلار، زیانی بە رێگەکانی هاتووچۆی ئەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان گەیاندووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.