لە ورمێ ماڵێک رووخا و چوار هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا

23-02-2024
هیدایەت جان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهۆی تەقینەوەی کۆگەیەکی یارییە ئاگرینەکان لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
ئەمڕۆ هەینی، لە شەقامی وەلیعەسری ورمێ کۆگەیەکی یارییە ئاگرینەکان لەنێو ماڵێکدا تەقییەوە و خانووەکەی بە تەواوی رووخاند.
 
حوسێن سەرباز رەشید، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ورمێ بە میدیاکانی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە گەڕەکی وەلیعەسر بیسترا و دوای گەیشتنی تیمەکانمان، زانیمان تەقینەوەکە بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە بووە و ماڵەکەی بە تەواوی رووخاندووە".
 
بە گوتەی حوسێن سەرباز رەشید، "تەقینەوەکە هیچ ئاگرێکی لێ نەکەوتووەتەوە و تیمەکانمان توانییان شەش کەس لەژێر داروپەردووی خانووەکە بهێننە دەرەوە".
 
هاوکات حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای ورمێ رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەکە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکە بریندار بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."