Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەیەکی ئەرشیڤیی موەلیدەیەکی ئەهلی لە دهۆک

وێنەیەکی ئەرشیڤیی موەلیدەیەکی ئەهلی لە دهۆک

کوردستان23-01-2025

نوێنەری موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک: بەهۆی داخستنی پاڵاوگەکان نرخی ئەمپێری موەلیدە بەرزدەبێتەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆلین حەمەدەمین

رۆژی بڵاوکردنەوە

23-01-2025

بابەتی پەیوەندیدار

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات
کوردستان31-05-2026

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات

پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ 60 هەزار تۆن پەتاتە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێندرێ
کوردستان31-05-2026

پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ 60 هەزار تۆن پەتاتە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێندرێ

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

رووداو دیجیتاڵ

نوێنەری موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک دەڵێت، بەهۆی داخستنی پاڵاوگەکانی کواشێ لە دهۆک، ئەم مانگە نرخی ئەمپێری موەلیدە "زیاتر" دەبێت لە مانگەکانی رابردوو.
 
رۆژی پێنجشەممە، 23ـی کانوونی دووەمی 2025، هەکار هروری، نوێنەری موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سەرەتای ئەم مانگە لیترێک گاز بە 540 بۆ 550 دینار بوو، بەڵام بەهۆی داخستنی پاڵاوگەکانی پارێزگای دهۆک، ئێستا بووەتە 600 دینار."
 
لە ساڵانی رابردوودا بەهۆی پێویستیی ئەو پارێزگایە بە نەوت و گاز و بەنزین، رێگە بە کارکردنی پاڵاوگەکانی ناوچەی پیشەسازیی کواشێ درا، بەڵام رۆژی 13ـی ئەم مانگە سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەکانی پارێزگای دهۆک داخران و ئاگادار کرانەوە کە تاوەکو رێنماییەکان جێبەجێ نەکەن، ناتوانن کار بکەن.
 
نوێنەری موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک گوتی، "داخستنی ئەم پاڵاوگانە کاریگەری لەسەر نرخی گاز دروست دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوە ئەم مانگە نرخی ئەمپێری موەلیدە بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە."
 
مانگی 12 لە ناو شاری دهۆک نرخی یەک ئەمپێری کارەبای موەلیدە لە نێوان 9 هەزار و 250 دینار بۆ 20 هەزار و 250 دینار.
 
دوێنێ، ماجید سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆک بە رووداوی گوت، "لە دهۆک بە گشتی هەزار و 186 موەلیدە هەن. تەنیا لەنێو شاری دهۆک 383 موەلیدە کە لەژێر چاودێریی لیژنەی موەلیدەکان، کارەبا دەدەنە هاونیشتمانییان."
 
رۆژی 13-01-2025 بە سەرپەرشتیی عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و بەشداریی قایمقام و بەرپرسانی ژینگەیی، ئەمنی و کارگێڕیی پارێزگای دهۆک، کۆبوونەوەیەک لەبارەی ژینگەی سنوورەکە بەڕێوەچوو و کۆمەڵێک بڕیاردران. 
 
بڕیارەکان دوای ئەوە بوون رۆژی 12-01-2025 کۆبوونەوەیەک لە هەولێر بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
 
لە کۆبوونەوەکەدا چوار بڕیار بۆ پاککردنەوەی هەوای شارەکان دران کە ئەمانەن:
 
یەکەم: هەر پاڵاوگەیەک یان هەر کارگەیەک کە لە دەرەوەی مەرج و رێنماییەکان کاربکات و ببێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
 
دووەم: رێگە لە هەر پاڵاوگەیەک یان هەر کەس و لایەنێک دەگیرێت کە سووتەمەنی پیسی ئوتومبێل بەرهەم دێنێت یان بە قاچاخ دەیهێنێت و زیانی تەندروستی هەیە؛ هەروەها دەبێ سنوورێک بۆ سووتانی گازی هاوەڵ لە کێڵگە نەوتییەکان دابنرێت.
 
سێیەم: دەبێت خاوەنی موەلیدەکانی کارەبا، پابەندی رێنماییەکانی حکومەت بن و فلتەریان بۆ دەنگ و پیسی هەبێت و هەر کەسێک سەرپێچی بکات، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
 
چوارەم: رێگری لە بەکارهێنانی ئاوی پیس و ئاوەڕۆکان بکرێت کە بۆ ئاودانی سەوزە و ئاودێریی بەکاردەهێنرێت.