ئاگر 4900 دۆنم دارستان و پاوەنی لوڕستانی سووتاند، تائێستاش بەردەوامە

22-06-2024
هیدایەت جان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە ماوەی هەفتەیەکدا دوو جار ئاگر لە دارستانەکانی زاگرۆس لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتووەتەوە، بەهۆیانەوە نزیکەی پێنج دۆنم دارستان و پاوەن سووتاون، تاوەکو ئێستاش بەشێک لە دارستانەکان لە ئاگردا دەسووتێن.
 
رۆژی شەممە، 22ـی حوزەیرانی 2024، حوسێن میرزایی، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای لوڕستان رایگەیاند؛ لە یەک هەفتەدا لە دوو ناوچەی زاگرۆس، ئاگر چوار هەزار و 908 دۆنم دارستان و پاوەنی سووتاندووە.
 
حوسێن میرزایی دەڵێت، ئەمساڵ گەرما لە دووەم مانگی بەهارەوە دەستیپێکرد، ئەوەش وایکرد لە 21ـی ئایارەوە تاوەکو 15ـی حوزەیران 295 دۆنم لە دارستانەکان بسووتێن، بەڵام لە ماوەی هەفتەیەکدا بەهۆی دوو ئاگرکەوتنەوە لە سنووری شاری چگنی ئەو ژمارەیە گەیشتە چوار هەزار و 908 دۆنم.
 
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی ئاو و سەرچاوە سرووشتییەکانی لوڕستان، لە 21-03-2022 تاوەکو 21-03-2023 لەو پارێزگایە چوار هەزار و 800 دۆنم دارستان و پاوان سووتاون، بەڵام لە سێ مانگی ئەمساڵدا 108 دۆنم زیاتر لە کۆی ساڵی رابردوو دارستان و پاوان سووتاوە.
 
بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای لوڕستان دەڵێت "سەرجەم ئاگرکەوتنەوەکان بەهۆی دەستوەردانی مرۆیی و بەشێکیان بە ئەنقەست بوون". دەشڵێت؛ "بەشێک لە هاووڵاتییان لە بەرامبەر سرووشت بو نیشتمانەکەیان، بێباکن و نابەرپرسانە هەڵسوکەوت دەکەن." 
 
هاوکات سەعید ئەمیری، فەرماندەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی لوڕستان رایگەیاند "توانیومانە شەش کەس کە بە ئەنقەست ئاگریان لە دارستانەکانی چگنی، کوهدەشت و پولدوختەر بەرداوە، بناسینەوە و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، سزایان لە سێ ساڵ کەمتر و 10 ساڵ زیندانیکردن زیاتر نابێت." 
 
دارستانەکانی زنجیرە چیای زاگرۆس زیاتر لە 24 ملیۆن دۆنمە و لەو رووبەرە زیاتر لە چوار ملیۆن و 800 دۆنمی دەکەوێتە سنووری پارێزگای لوڕستان.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."