گالەری


رووداو دیجیتاڵ

11یەمین ئاهەنگی کۆتاییهاتنی خوێندنی قۆناخی 12ـی ئامادەیی قوتابخانەی شوەیفاتی ناحکومیی نێودەوڵەتیی بەڕێوەچوو کە تێیدا114 قوتابی بڕوانامەیان وەرگرت و بەرەو قۆناخی نوێی خوێندن بۆ زانکۆکان دەڕۆن.  
 
پێچەوانەی قوتابخانەکانی دیکە، قوتابخانەکە لەنێو سیستمێکی جیهانیدایە و تاقیکردنەوەی وزارییان نییە. هەروەها قوتابییە دەرچووەکان دەتوانن لە زۆربەی زانکۆ جیهانییەکان بۆ خوێندن داوا پێشکێش بکەن.  
 
قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتیی ناحکومی ساڵی 2006 دامەزراوە، باخچەی منداڵان تاوەکو قۆناخی 12ـی ئامادەیی هەیە. ساڵی خوێندنی 2012-2013 لە رێوڕەسمێکدا یەکەمین خولی دەرچووانی قۆناخی 12ـی ئامادەیی راگەیێندرا.  
 
لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و بەغدا قوتابخانەی شوەیفات هەن.