لە سنووری بەردەڕەش بەهۆی شەڕی نێوان دوو ماڵبات شەش کەس بریندار بوون

22-03-2025
ناسر عەلی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە گوندی گۆمەزەردی سنووری بەردەڕەش، دوو ماڵبات لەسەر دروستکردنی رێگەیەک دەبێتە شەڕیان و بەهۆیەوە شەش کەس بریندار بوون. 
 
شەڕەکە پێش بەربانگ روویداوە. عەقید عارف گۆران، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پێشتر ئەو دوو ماڵباتە ناکۆکییان لەسەر ئەو رێگەیە هەبوو، ئەمڕۆ دوای ئەوەی کاریان لە رێگەکە کرد، بووە شەڕیان و بەهۆیەوە شەش کەس بریندار بوون.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش دەڵێت، برینداران دووانیان بە گولـلە و ئەوانی دیکەیش بە دار و بەرد بریندار بوون. هێزەکانی پۆلیس چوونە شوێنەکە و ئێستا دۆخەکە کۆنترۆڵ کراوە.
 
بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ کراون. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، تەندروستییان جێگرە.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش، لە هەردوولای شەڕەکە 9 کەس دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی پرۆژەکە کە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە پەیجی فەرمی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە

لە کەرکووک پڕۆژەی ئاوی ناوەندیی تازە گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی؛ 97%ی تەواو بووە

پڕۆژەی ئاوی ناوەندیی تازە لە پارێزگای کەرکووک گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی و 97%ی کارەکانی تەواو بووە. وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق دەڵێت، مانگێکی دیکە کارەکانی تەواو دەبێت