رووداو دیجیتاڵ
نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".
ئەمڕۆ (شەممە، 21 ـی کانوونی یەکەمی 2024) نێچیرڤان بارزانی لە پرسەنامەکەیدا دەڵێ "پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو عه‌ميد فه‌رهاد محه‌مه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى پۆليسى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م كه له ڕووداوێكى هاتووچۆدا گيانى له‌ده‌ستدا".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها دەڵێت، "هاوسۆز و هاوخه‌ميانم، له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت".
عەمید فەرھاد محەممەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دوێنێ لە رێگەی نێوان کۆیە – هەولێر لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی گیانی لەدەستدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ