رووداوێکی هاتووچۆ لە ورمێ گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی 20ـی دیکەی لێکەوتەوە

21-12-2023
نیشانەکردن رۆژهەڵاتی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە پارێزگەی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و 20ی دیکەش بریندار بوون. 
 
لەسەر رێگەی سێرۆ لە ورمێ، بارهەڵگرێک خۆی بە چەند ئۆتۆمبێلێکدا کێشاوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لانیکەم کەسێک گیانی لەدەستداوە و 20ی دیکەش بریندار بوون، هەروەها چەند سەرنشینێک تاوەکو ئێستا لەنێو ئۆتۆمبێلەکاندا ماون و دەرنەهێنراون. 
 
رووداوەکە دوای وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و دروستبوونی قەرەباڵخی روویداوە، کاتێک ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی دیکە بۆ هاناوەچوونی رادەوەستن و قەرەباڵخی دروست دەبێت، بارهەڵگرێک سیستمی ستۆپی لەکاردەکەوێت و خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلەکاندا.
 
رەزا پەناهی موقەدەم، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگەی ورمێ دەڵێت، "12 ئۆتۆمبێل لەو رووداوەدا زیانیان بەرکەوتووە. تاوەکو ئێستا کەسێک گیانی لەدەستداوە و 20 کەسی دیکەش بریندارن، بەڵام ئەگەری بەزربوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان هەیە."
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بەرکەوتووانی رووداوەکە خەڵکی گوندەکانی گەنگەچین، سنجی و بالۆی ورمێن.
 
مانگی سووری پارێزگەی ورمێ رایگەیاند، بارهەڵگرێک ستۆپی نەماوە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکدا و دواتر لە شوێنی رووداوەکە 12 ئۆتۆمبێل بەیەکیانداکێشاوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 گردبوونەوەی ناڕەزایی راهێنراوانی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک.

راهێنراوانی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد

راهێنراوانی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک خۆپیشاندانیان کرد، دەڵێن شەش مانگ مەشق و راهێنانیان پێکردوون و بەڵێنی دامەزراندنیان پێدراوە، بەڵام چوار ساڵە کەسیان دانەمەزراون.