بەڕێوەبەری لقی هەولێری FIB: ئەو کەسانەی مامەڵەیان بە کارتی بانکییەوە کردووە سزا دەدرێن

21-11-2023
رێناس ساڵح
راکێشانی پارە لە ئامێری ATM. وێنە: رووداو
راکێشانی پارە لە ئامێری ATM. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری لقی هەولێری FIB دەڵێت، بانکی ناوەندیی عێراق دەستی بە ئامادەکاریی کردووە بۆ راگەیاندنی ناوی ئەو کەسانەی بەهۆی "مامەڵەی نادروست بە کارتە ئەلیکترۆنییەکانەوە" دەیانخاتە لیستی رەشەوە.
 
بەگوتەی ئەو، بانکی ناوەندیی لە رۆژانی داهاتوو ناوی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە مامەڵەیان بە کارتە ئەلیکترۆنییەکانەوە کردووە بە راکێشانی پارە لە دەرەوەی وڵات.
 
ئەمڕۆ لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی ئابووری کاژێر 9:00ـی رووداو، کە محەممەد شێخ فاتیح پێشکێشی دەکات. ئەحمەد خەلیل، بەڕێوەبەری لقی هەولێری FIB ئاماژەی بەوەکرد، بانکی ناوەندیی دەستیکردووە بە هەنگاوەکانی بۆ سزادانی ئەو کەسانەی مامەڵەیان بە کارتی بانکییەوە کردووە، ئامادەکاری دەکات بۆ راگەیاندنی لیستی ناوی ئەو کەسانەی کە بە نرخی فەرمی بەناوی گەشتیارییەوە دۆلاریان لە بانک وەرگرتووە لە وڵاتانی دیکە رایان کێشاوە و لە بازاڕەکانی نێوخۆ بە گران فرۆشتوویانەتەوە. 
 
رۆژی 21-11-2023 بانکى ناوەندیى عێراق لە رێگەی راگەیێندراوێکەوە هۆشدارى دایە هاووڵاتییان لە خراپ بەکارهێنانى کارتى ئەلیکترۆنیى پارە لە دەرەوەى عێراق و رایگەیاند، "هەر کەسێک ئەو کارە بکات، ناوى دەخرێتە لیستى رەشەوە و لە سەرجەم  بەرهەمە داراییەکان بێبەش دەکرێت، بانکەکە پابەندە بە گرتنەبەرى رێکارى تووند بۆ رێگرى لە خراپ بەکارهێنانی کارت و پاراستنى سیستمى دارایی گشتى و دوورخستنەوەى مەترسییەکان".
 
 بە گوتەی ئەحمەد خەلیل، چاوەڕێ دەکرێت بانکی ناوەندیی بە تووندی لێکۆڵینەوە لە مامەڵەکردن بە کارتی بانکییەوە بکات، هەر کەسێک بە گوێرەی بڕی ئەو پارەیەی کە بە کارتی بانکی مامەڵەی پێوە کردووە سزا بدرێت و ناویشی بخاتە لیستی رەشەوە کە چی دیکە ئەو بەکارهێنەرە ناتوانێت لەگەڵ بانکە نێوخۆییەکانی عێراق مامەڵە بکات.
 
ئەحمەد خەلیل دەڵێت، لەسەر ئەو پرسە لە رۆژانی داهاتوو بانکی ناوەندی راگەیێندراوی دیکەی دەبێت لە بارەی سزادانی ئەو کەسانەی مامەڵە بە کارتی ئەلیکترۆنییەوە دەکەن.
 
ئەحمەد خەلیل باس لەوە دەکات، FIB لە رێگەی سیستمی تایبەتەوە رێگری دەکات لە خراپ بەکارهێنانی کارتی بانکی هاوبەشەکانی و دەڵێت، "ناهێڵین بەشداربووانی FIB فێڵیان لێبکرێت".

 

ئەو رێوشوێنەى بانکى ناوەندیى عێراق بەگوێرەى یاسای بنبڕکردنى سپیکردنەوەى پارە و پارەدارکردنى تیرۆرى ساڵى 2015یە و ئەگەر تاوانەکە سپیکردنەوەى پارە بێت، سزاکەى دەگاتە 15 ساڵ زیندانیکردن و دەستگرتن بەسەر موڵک و ماڵى تۆمەتبارەکەدا.
 
کارتى ئەلیکترۆنیى پارە لە رێگەى بانکە حکومى و تایبەتییە مۆڵەتپێداوەکانى بانکى ناوەندیی عێراق دروست دەکرێت کە هاووڵاتیان لە رێگەى پڕکردنەوەیان مامەڵەی داراییان پێوە دەکەن، بەڵام هەندێکیان بۆ بە قاچاخبردنى دۆلار بۆ دەرەوەى عێراق بەکاردەهێندرێن، دواى ئەوەى بە نرخى فەرمى لە بانکى ناوەندى دەکڕدرێن کە 1310 دینارە، لەکاتێکدا بەهاکەى لە بازاڕ زیاتر لە 1570 دینارە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".