گالەری

رووداو دیجیتاڵ    
 
لە فێرگەی فرێمینگی هەولێر، پێشانگەیەکی فۆتۆ پۆلاراید بۆ منداڵانی ئاوارەی رۆژئاوای کوردستان بە هاوبەشی رێکخراوی گۆتەی ئەڵمانی و سەیڤ گەلەری کرایەوە.

 

رۆژی شەممە، 21-10-2023، میساق ئەلخەتیب کە فۆتۆگرافەرێکی خەڵکی ئەنبارە پێشانگەیەکی نوێی بۆ فۆتۆکانی کردەوە کە تایبەت بوو بە پێشاندانی ژیانی منداڵانی رۆژئاوای کوردستان و شێوازی ژیانیان لە ماوەی سێ ساڵدا لە کەمپی کەورگۆسک. 
 
کەمپی کەورگۆسک دەکەوێتە پارێزگای هەولێر و 1718 خێزان تێیدا نیشتەجێن. 
 
فۆتۆگرافەرەکە، سێ ساڵ لەمەوبەر بەردەوام ژیانی ڕۆژانەی سێ ئاوارەی رۆژئاوای کوردستانی بە ناوەکانی ئەحمەد و ئازاد و ئیلا لە رێگەی وێنەی پۆڵۆراید دۆکیۆمێنت کردووە، چیرۆکی هاوڕێیەتی و ژیانیان لە رێگەی وێنەکانییەوە دەگێڕێتەوە.

 

پێشانگەکە بۆ ماوەی پێنج و لە رۆژی شەممە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 26-10-2023 بەردەوام دەبێت.