گالەری

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
25 Photos
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر @Bilindtahir
رووداو دیجیتاڵ 

زیارەتکارانی شیعەمەزهەب کە لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر پشوو دەدەن.
 
لە سەرەتای مانگی ئابەوە تاوەکو ئێستا، نزیکە 75 هەزار زیارەتکار لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە هاتوونەتە هەولێر و لە پێشانگەی نێودەوڵەتی پێشوازییان لێدەکرێت. 
 
ئەو زیارەتکارانە لەلایەن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، تیمەکانی بەرگریی شارستانی، هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی تەندروستییەوە چاودێری دەکرێن بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بگەنە کەربەلا.
 
لەگەڵ دەستپێکی چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن ئەو زیارەتکارە شیعەمەزهەبانە لە ئێران، رۆژهەڵاتی کوردستان و ئازەربایجانەوە هاتوون و بەرەو کەربەلا چوون.