شەڕی دوو دراوسێ لە قەزای خەبات کوژراوێک و بریندارێکی لێ دەکەوێتەوە

21-06-2024
هیدایەت جان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی دروستبوونی شەڕەوە لەنێوان دوو دراوسێ لە قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر، کەسێک کوژرا و منداڵێکی چوار ساڵانیش بریندار بوو.
 
رۆژی هەینی 21ی حوزەیرانی 2024 یونس ئیسماعیل، خەزووری کوژراوەکە بە ڤەژین موراد، پەیامنێری رووداوی گوت، "چوار مانگ لەمەوبەر ئەو دوو خێزانە لەسەر منداڵ کێشەیەکیان لەنێواندا دروستبوو، بە عەشایەری سوڵحیان کرد، بەڵام دوێنێ شەو پیاوی ماڵەکەی دیکە چووەتە پێش زاواکەم و گوتوویەتی، بۆچی بە خراپی تەماشام دەکەیت؟ دواتر کێشەکە سەریهەڵداوەتەوە."
 
یونس ئیسماعیل دەڵێت، "بەیانیی ئەمڕۆ پیاوەکە کە تەمەنی نزیکەی 20 ساڵ دەبێت، بە چەک چووەتە سەر ماڵی زاواکەم و تەقەی کردووە، دواتر رایکردووە."
 
 
لە تەقەکردنەکەدا زاواکەی یونس بەناوی دڵدار جوبرەئیلی تەمەن 43 ساڵ و خوشکەزایەکی یونس کە ناوی سیراجە و تەمەنی 4 ساڵە بریندار دەبن؛ یونس ئیسماعیل ئاماژەی بەوە کرد، "نزیکەی کاژێر 05:00ی ئێوارە، زاواکەم لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا."
 
منداڵەکە گولـلەیەکی بەرکەوتووە و ئێستا لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە. بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، بکوژەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."