رووداو دیجیتاڵ
لە ئامەدی باکووری کوردستان، بارانی بەخوڕ و بەردەوامی دوێنێ و ئەمڕۆ بووە هۆی دروسبوونی لافاو و لەئەنجامدا لە ناوەندی ناوچەی بسمیل و گوندەکانی دەوروبەری، ئاوی لافاو چووە نێو 100 ماڵ.
هەرچەندە زیانی گیانیی نەبوو، بەڵام لافاوەکە زیانێکی مادیی زۆری بە ناوچەکە گەیاند.
لافاوەکە بەپێی زانیارییەکانی، پەیامنێری رووداو هەروەها بووەتە هۆی لەنێوچوونی دوو هەزار پوورەهەنگ و مرداربوونی چەندین ئاژەڵی دیکەی وەک 200 عەلەشیش و مانگایەک.