Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

گرتووخانەی ئەوین لە تاران.

گرتووخانەی ئەوین لە تاران.

کوردستان20-09-2024

لە سنە 70 بەندکراو ئازاد کران

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

20-09-2024

بابەتی پەیوەندیدار

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات
کوردستان31-05-2026

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات

پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ 60 هەزار تۆن پەتاتە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێندرێ
کوردستان31-05-2026

پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ 60 هەزار تۆن پەتاتە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێندرێ

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

 
رووداو دیجیتاڵ 

لە زیندانەکانی سنووری پارێزگای سنە 70 زیندانی ئازاد کران؛ بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری زیندانەکانی پارێزگاکە دەڵێت، لەلایەن خێرخوازانەوە 20 ملیار تمەن بۆ ئازادیی ئەو بەندکراوانە کۆکراوەتەوە. 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19-09-2024، محەممەد خوسرەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری زیندانەکانی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان ئازادبوونی 70 بەندکراوی لە زیندانەکانی سنووری پارێزگاکە رایگەیاند و گوتی، ''تاوان''ـی ئەو بەندکراوانە بەئەنقەست نەبووە و لەلایەن خێرخوازانەوە 20 ملیار تمەن (نزیکەی 330 هەزار دۆلار) بۆ ئازادکردنیان کۆکراوەتەوە.
 
محەممەد خوسرەوی گوتی، لە سەرەتای نەورۆزەوە، 135 بەندکراو لە زیندانەکانی پارێزگاکە ئازاد کراون کە بەگشتی لەلایەن خێرخوازانەوە 92 ملیار تمەنیان (نزیکەی یەک ملیۆن و 530 هەزار دۆلار) بۆ ئازادکردنیان کۆکراوەتەوە.
 
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری زیندانەکانی سنە ئەوەشی خستەڕوو، ''ئێستا 250 بەندکراو کە تاوانی بەئەنقەستیان ئەنجام نەداوە، چاوەڕێی هاوکاریی خێرخوازانن کە بۆ ئازادکردنیان 100 ملیار تمەن ( نزیکەی یەک ملیۆن و 600 هەزار دۆلار) پێویستە.''
 
ئەو شێوە ئازادکردنە، زیندانیانی سیاسی ناگرێتەوە و تەنیا ئەو کەسانە دەتوانن لێی سوودمەند بن، کە بەهۆی ''تاوانەکان''ـیانەوە سکاڵایان لەسەر تۆمار کراوە و پێبژاردن، خوێنبایی، قەرزی حکومی یان ناحکومییان لەسەرە.