ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو گفتوگۆیەکی کراوەی لەبارەی سووریا ئەنجامدا

20-04-2017
گۆڤەند مستەفا
 12 پسپۆر و شرۆڤەکاری تایبەت بەشدارییان لە گفتوگۆکەدا کرد
12 پسپۆر و شرۆڤەکاری تایبەت بەشدارییان لە گفتوگۆکەدا کرد
نیشانەکردن ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو سووریا
A+ A-

رووداو -  هەولێر

بە بەشداری 12 پسپۆرو شرۆڤەکاری تایبەت بە رەوشی سووریا، ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو گفتوگۆیەکی کراوەی لەسەر ناوچەی ئارام لە سووریا ئەنجامدا.

بەشداربووان رای جیاوازیان لەسەر ئەم پرسە هەبوو، هەیە پێیوایە کارێکی قورسە و دەبێت رێککەوتنی نێودەوڵتی لەسەر بکرێت و هەشە گومانی لەسەر دروستکردنی ناوچەی ئارام هەیە و پێیوایە بۆ پارچە پارچەکردنی سووریایە.

بە بڕوای ریاز دەرار، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی سووریا دیموکرات، "دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سووریا زۆر گرنگە و بووەتە پێویستییەک، پێویستە بەو ئاراستەیە کار بکەین، تەنانەت ئەگەر گەیشتینە شێوە فیدراڵییەکیش".

هەروەها لیوا محەممەد حاجی عەلی، پسپۆری ستراتیژی، گومانی لە دروستکردنی ناوچەی ئارام هەیە و پێیوایە ئەمە بۆ پارچەکردنی سووریا، و دەڵێت "ئەگەر مەبەست لێی پارچەکردن نەبێت بۆ لە سەرەتاوە ناوچەی ئارام دروست نەدەکراو، خەڵکیش بەم شێوەیە ئاوارە نەدەبوو".

لە گفتگۆ کراوەکەدا، ئیبراهیم برۆ، سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا بەشداریی کرد و پێیوایە گرفتەکانی بەردەم دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سووریا ئەوەیە "پەیەدە ناکۆکی لەگەڵ باشووری کوردسان و لەگەڵ تورکیادا هەیە، هاوکات قەیرانی ناوخۆیی سیاسیشی هەیە کە گرفت لەبەردەم دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باشووری سووریا و رۆژئاوی کوردستان و ناوچەکانی رۆژئاوای فورات دروست دەکات".


داڕشتنەوە: راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە