گالەری

رووداو دیجیتاڵ 

ئێوارەی ئەمڕۆ 20-03-2024، کچان و کوڕانی هەولێر بە پۆشینی جلوبەرگی کوردی و بە هەڵگرتنی دەیان مەشخەڵ، ئاگری نەورۆزیان لەسەر قەڵای ئەو شارە کردەوە.
 
لە رێوڕەسمەکەدا لەدوای داگیرساندنی مەشخەڵەکە، ئاگرێکی گەورەیان لەسەر قەڵای هەولێر کردەوە و دواتر رێوڕەسمەکەیان رازاندەوە.
 
ژمارەیەک هاونیشتمانیی دیکە لە دەوروبەری قەڵای هەولێر لە رێوڕەسمەکە بەشداربوون، پەیامنێری رووداو گوتی، خەڵکی هەر چوار پارچەی کوردستان لەوێ بەشدارن.
 
ئەمڕۆ لەزۆرینەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ئاگری نەورۆز کرایەوە و ئاهەنگ سازکرا، تەنیا لە پارێزگای دهۆک هیچ ئاهەنگێک ساز نەکرا، بەڵام ئاگر کرایەوە. 
 
لەوبارەیەوە ئیسماعیل محەممەد، قایمقامی دهۆک بە رووداوی گوت، "بەهۆی ئەو دۆخەی لە سنوورەکەمان هەیە تەنیا ئاگر دەکرێتەوە و هیچ ئاهەنگێک بۆ نەورۆز بەڕێوەناچێت."