رووداو دیجیتاڵ
تەرمی ئەو پێنج هاونیشتمانییەی دهۆک کە لە مێردین بە دەستڕێژی گولـلە کوژران، گەڕێندراوەتەوە دهۆک و ئەمڕۆ لە دوو شوێنی جیاواز بە خاک دەسپێردرێن.
ئەو پێنج کەسەی کوژران ئەندامی دوو ماڵبات بوون. ئەیوب نەسری، پەیامنێری رووداو لە دهۆک ئاماژەی بەوە کرد، تەرمی واحیدە حەیدەر و مەلا ئەحمەد جەلالەدینی کوڕی گوێزراوەتەوە بۆ ناحیەی شیلادزێ.
تەرمی هەر یەکە لە حاجی عەبدوڵڵا ساڵح، چیمەن شاهینی هاوژینی و هندرێن عەبدوڵڵای کچیشی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، 20-1-2023 لە مزگەوت نوێژی مردوویان لەسەر کراوە و دەگوازرێنەوە بۆ کۆمەڵگەی باگێڕا.
کاژێر 02:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی ئەو پێنج هاونیشتمانییە لە رێگەی دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیلەوە گەڕێندرانەوە بۆ دهۆک.

چوار گومانلێکراو دەستگیرکراون
دوای رووداوەکە پارێزگاری مێردین رایگەیاند، چوار کەس لەسەر رووداوی کوشتنی چوار هاونیشتمانییەکەی دهۆک لە مێردین دەستگیرکراون و "لێکۆڵینەوەی ورد"ـیش لە رووداوەکە بەردەوامە.
ئەو چوار تۆمەتبارەی دەستگیرکراون خەڵکی نوسێبینینن بە ناوەکانی (ئ.ک، ئ.ی، ف.ئ و م.ش).
محەممەد رەشید جەلالەدین، کەسوکاری قوربانییەکانە و لەکاتی گەڕاندنەوەی تەرمەکان قسەی بۆ رووداو کرد، گوتی، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، "سەرەتا لێکۆڵینەوەکان سست و لاواز بوون، بەڵام کاتێک بینییان دەزگاکانی راگەیاندن و حکومەت بەجیدی لەسەر هێڵن، ئەوانیش خێراتر بوون." گوتیشی، ئەو کارەی کراوە "وەحشیگەرانە بووە و دژی مرۆڤایەتی بووە... داعشیش کاری واناکات."
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە پێشوازی گەڕانەوەی تەرمەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، هەرێمی کوردستان لەسەر هەموو ئاستەکان هاتووەتە سەر هێڵ و داوا دەکەین هەرچی زووترە ئەو کەسانەی ئەو کارەیان کردووە، ئاشکرا بکرێن.
پارێزگاری دهۆک باسی لەوەشکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان گوشاری کردووە و لایەنی تورکیش وەڵامدانەوەیەکی باشی بۆ داواکارییەکان هەبوو. گوتیشی، "نابێت جارێ پەلە بکەین و چاوەڕوانین حکومەتی تورکیا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان رابگەیێنێت."
یەکێک لە کەسوکاری خێزانی حاجی عەبدوڵڵا لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمەکان ئاماژەی بەوە کرد، "حاجی عەبدوڵڵا مرۆڤێک بوو، لە دڵی خەڵکیدا خۆشەویست بوو، هەواڵەکەش نەک هەر بۆ ئێمە، بۆ خەڵکی ناوچەکەش دڵهەژێن بوو."
هاوڕێیەکی حاجی عەبدوڵڵاش کە هاوکات ئامۆزاشیەتی، بە گریانەوە قسەی بۆ پەیامنێری رووداو کرد و گوتی، "ئەمە کارەساتێک بوو، ئێمە لە تەمەنماندا نەمان بینیوە، ئەوە تاوانێکی زۆر گەورە بوو."
هاوڕێیەکی حاجی عەبدوڵڵاش کە هاوکات ئامۆزاشیەتی، بە گریانەوە قسەی بۆ پەیامنێری رووداو کرد و گوتی، "ئەمە کارەساتێک بوو، ئێمە لە تەمەنماندا نەمان بینیوە، ئەوە تاوانێکی زۆر گەورە بوو."
کەسوکاری قوربانییەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دوای بەخاکسپاردنی تەرمی ئازیزانیان رایانگەیاند، پرسەی هەردوو ماڵباتەکە لە یەک شوێن دەبێت.
هۆکاری رووداوەکە روون نییە
کەسوکاری قوربانییەکانی رووداوەکە دەڵێن، نازانن رووداوەکە بۆچی روویداوە، دوو خێزان پێکەوە رۆشتوون بۆ ئامەد، یەکێکیان بۆ چارەسەری پزیشکی و یەکێکی دیکە بۆ سەردانی کوڕەکەیان، بەڵام لە رێگەی مێردین لە ئۆتۆمبێل دابەزێندراون و بە گولـلە لە سەریان دراوە و چوار کەسیان لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە، یەکێکی دیکەیشیان بە سەختی بریندار بوو و دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
هەوار جەلالەدین کە لە رووداوەکەدا دایکی و برایەکی کوژران، قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی: "چوار کەس بە تۆمەتی کوشتنی کەسوکارەکەم دەستگیرکراون کە خەڵکی نسێبینن و دوویان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە."
بە گوتەی هەوار جەلالەدین، بکوژەکان ماوەیەک لە رێگە چاودێرییان کردوون و گوتی، "میدیای تورکیا دەڵێت: لە ئیبراهیم خەلیلەوە چاودێریی کراون، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە ئەمە بسەلمێنێت".
بکوژەکان بە دەمانچە تاوانەکەیان کردووە و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، دەستیان بەسەر دەمانچەکە و ئۆتۆمبێلەکەشیاندا گرتووە. هەوار جەلالەدین دەڵێت، "دوو لەو تۆمەتبارانە گوتوویانە ئێمە قەرزاری حکومەت بووین، بۆیە ئەو کەسانەمان بۆ پارە کوشتوون.
هەرچەندە بەپێی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی، تاوانەکە بۆ پارە کراوە، بەڵام هەوار جەلالەدین ئاماژەی بەوەکرد، "بکوژەکان دوای تاوانەکە، جانتاکەی دایکم و چەند زەرفێکیان بەپەلە بردووە و هەڵاتوون، بەڵام هیچیان پارەیان تێدا نەبووە".

باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە داوا دەکات هۆکارى کوشتنى پێنج هاونیشتمانییەکە ئاشکرابکرێت
هەڵسوڕێنەرى کاتیى کاروبارى باڵیۆزخانەى عێراق لە ئەنقەرە داوا دەکات کە هۆکارى کوشتنى پێنج هاونیشتمانییەکەى هەرێمى کوردستان لە تورکیا ئاشکرا بکرێت و بکوژانیان بدرێنە دادگە.
لە راگەیێندراوێکدا خەلیل ئیبراهیم محەممەد، هەڵسوڕێنەرى کاتیی کاروبارى باڵیۆزخانەى عێراق لە ئەنقەرە سەرکۆنەى رووداوى کوژرانى پێنج هاونیشتمانییەکەى هەرێمى کوردستانى کرد لە پارێزگاى مێردینى باکوورى کوردستان.
خەلیل ئیبراهیم محەممەد داواى لە حکومەتى تورکیا کرد هۆکارى ئەو هێرشە روونبکاتەوە و تاوانباران بە زووترین کات بداتە دادگە.