کێلی گۆڕەکەی حەسەن زیرەك دەشکێندرێت

19-12-2024
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری بۆکان، گۆڕی هونەرمەندی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک شێوێنرا و کێلێکی شکێنرا.
 
ئەمڕۆ پێنچشەممە، 19-12-2024، ئیبراهیم عوسمانی، لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە رووداوی گوت،" لەلایەن کەسێک یان چەند کەسانێکی نەناسراو، هێرشکراوەتە سەر گۆڕی هونەرمەند حەسەن زیرەک و کێلی گۆڕەکەی شکێندراوە."
 
عوسمانی گوتی، "ئەم کارە خەڵک و هەوادارانی هونەر و میوزیکی کوردی نیگەران کردووە و داوای لێکۆڵینەوە، بەدواداچوونی جیدی دەکەن و تاوەکو ئێستا دیار نییە کێ ئەو کارەی کردووە."
 
بەرپرسانی شارەکە دەڵێن، رەنگە کێلی گۆڕەکە نەشکێنرابێت، بەڵکو بە هۆی کۆنی بەردی کێلەکەی سەرما کاری تێکردبێت و شکابێ.
 
دوای رووداوەکە و ئێوارەی ئەمڕۆ، کێلی گۆڕەکەی حەسەن زیرەک لەلایەن شارەوانی بۆکانەوە چاککرایەوە.
 
حەسەن زیرەک، هونەرمەندی ناسراوی کورد خاوەنی سەدان گۆرانییە، لە 29 تشرینی دووەمی ساڵی 1921 لەدایکبووە ولە 26ـی حوزەیرانی ساڵی 1972 کۆچی دوایی کردووە.
 
لەسەر داوای هونەرمەندەکە لە چیای ناڵەشکێنە لە شاری بۆکان بەخاکسپێردراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو دیمەنی لافاوەکەی چەمچەماڵ

پارێزگای هەولێر: هەر کەسێک بێ مۆڵەت کەمپەین بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە بکات سزا دەدرێت

پارێزگای هەولێر رێوشوێنی بۆ رێکخستنی کەمپینەکانی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و گەرمیان دەرکرد و رایدەگەیێنێت، هەر کەسێک لەسەر شەقامەکان بە ناوی کۆمەکەوە رێگە لە هاتووچۆ بگرێت، رووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.