لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنوری پارێزگای دهۆک دوو کەس گیانیان لەدەستدا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هونەر رەشید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری ناحیەی ئەلقووش لە پارێزگای دهۆک، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
 
رووداوەکە کاژێر 09:00ـی ئەمشەو روویداوە. لارا زارا، بەڕێوبەری ناحیەی ئەلقووش بە رووداوی گوت، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی پیکئاپ و کۆرۆلا پێکیان داداوە، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش بریندارن.
 
ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە: هەڤاڵ نادر میرزا تەمەن 30 ساڵ، خەڵکی شاریا بوو. ئەوی دیکەیان عەلی رەشۆ قاسم، تەمەنی 31 ساڵ و خەڵکی شنگال بوو.
 
رووداوە هاتووچۆکە لەسەر رێگەی بەدریک باعەدرێ روویداوە. بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلقووش باسی لەوە کرد، رێگەکە نوێیە و دووسایدە، هیچ کێشەی بۆ هاتووچۆ نییە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە