گالەری

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
8 Photos
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر @Bilindtahir
رووداو دیجیتاڵ 

لە رۆژی جیهانیی فۆتۆگرافیدا ژیانی فۆتۆگرافەر و وەستایەکی چاککردنەوەی کامێراتان بە فۆتۆ نیشاندەدەین، کە ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە لە بواری کامێرا و فۆتۆ دا کاردەکات.
 
وەستا فەیسەڵ حەسەن، زیاتر لە 30 ساڵە دووکانی چاککردنەوەی کامێرای هەیە لەنێو بازاڕێکی میللیی هەولێر. بەگشتیش زیاتر لە 40 ساڵە لەو بوارەدا کاردەکات. 
 
سەرەتای دەستپێکردنی خولیای کارکردنی لەو بوارە بۆ سەردەمی قوتابخانە دەگەڕێتەوە، کە وەک خۆی بۆ رووداو باسی دەکات "لە چالاکیی قوتابخانەکان کامێرام بەدەستەوە بوو، دواتر لەڕێگەی چەند خولێکەوە چوومە نێو بواری کامێرا و فۆتۆ و لەوکاتەشەوە لەسەری بەردەوامم."
 
وەستا فەیسەڵ، یەکێکە لە بەنێوبانگترین وەستاکانی کامێرا لە هەرێمی کوردستان وەک خۆی دەڵێت کامێرای بۆ زۆربەی فۆتۆگرافەرەکان چاککردووەتەوە.