ئاگر لە قەیسەریی کۆنی کەرکووک کەوتەوە؛ نزیکەی 100 دووکان و کۆگە سووتان

19-05-2024
ژیڤان بەکر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئاگر لە قەیسەریی کۆنی کەرکووک کەوتەوە، بەهۆیەوە لە چەند لایەکی بازاڕەکە نزیکەی 100 دووکان و کۆگە سووتان.
 
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 19-5-2024) هیوا حوسامەدین، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک گوتی "لە چەند لایەکی بازاڕەکەوە نزیکەی 100 دووکان و کۆگە سووتاون. لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەدا زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی مادی لێکەوتووەتەوە."
 
سەبارەت بە هۆکاری ئاگرەکە، پەیامنێرەکەی رووداو گوتی "تائێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە، کە ئێستا کۆنترۆڵ کراوە، نەزانراوە."
 
 
دووکاندارێکی بازاڕی قەیسەریی کۆنی کەرکووک بە رووداوی گوت: "دوو دووکان و کۆگەمان لەم بازاڕەدا هەیە، هەمووی سووتاون و نزیکەی 50 هەزار دۆلار زیانمان بەرکەوتووە."

 

 
سیستمی ئاگرکوژێنەوە لەنێو بازاڕەکەدا نییە. پەیامنێری رووداو لە کەرکووک دەشڵێت، بێسەروبەری لە سیستمی کارەبای بازاڕەکەدا هەبووە. 
 
باڵەخانەی بازاڕی قەیسەریی کەرکووک خۆی کۆنە، ئاگر زیانی بە باڵەخانەی بازاڕەکە گەیاندووە. بازاڕەکە چوار لایە، لای قەیسەریی کۆن نزیکەی 100 دووکان و کۆگەن، هەموویان سووتاون.
 
دووکاندارێکی دیکەی بازاڕی قەیسەریی کۆنی کەرکووک بە رووداوی گوت "چوار دووکانم لەو بازاڕەدا هەن و بەتەواوی سووتاون. زیانێکی زۆری مادیمان بەرکەوتووە. نازاندرێ هۆکاری ئاگرەکە چییە؛ پێویستە حکومەت هۆکارەکەی بدۆزێتەوە."
 
لە مانگی 12ـی ساڵی 2018 لە ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوەدا دووكانەكانی قەیسەری كۆنی كەركووك گڕیان گرت و تەواوی دووكاندارەكانی ئەو قەیسەرییە كە زۆرینەیان كوردن، زیانی زۆری مادییان بەرکەوت. پاشان نۆژەنکراوەتەوە.
 
قەیسەریی كۆنی كەركووك لە نزیك قەڵای كەركووكە و پێش هاتنی عوسمانییەكان بۆ كەركووك لەلایەن كورد و جووەوە دروستكراوە، چەند جارێک نۆژەن كراوەتەوە و دێرینترین بازاڕی شاری كەركووكە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قەڵای شێروانە لە سنووری گەرمیان.

سبەی گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند سبەی شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە ناوچەی گەرمیان تۆماردەکرێت، کە 48 پلەی سیلیزی دەبێت. نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە 30 پلەی سیلیزی دەبێت، عێراقیش لە 24 کاژێری رابردوو لە لیستی گەرمترین ناوچەکانی جیهان دەرهاتووە.