لە ئیلام سێ کەس بە قارچک ژەهراوی بوون

19-04-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە دێلوڕانی سەر بە پارێزگای ئیلام، سێ هاونیشتمانی بەهۆی خواردنی قارچکەوە ژەهراوی بوون. بەڕێوەبەری فریاکەوتنی ئیلام دەڵێت، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی لە دێلوڕان، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ناوەندی پارێزگاکە.
 
رووداوەکە دوێنێ هەینی 18-04-2025 لە گەڕەکێکی شاری دێلوڕانی سەر بە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە، دوو لە ژەهراویبووەکان تەمەنیان 30 و 52 ساڵە.
 
بە گوتەی حەمید سەفەرپوور، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای ئیلام، یەکێک لە ژەهراویبووەکان منداڵێکی تەمەن دوو ساڵانە، کە لەدوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، دەستبەجێ شوشتنەوەی گەدەی بۆ کراوە.
 
حەمید سەفەرپوور ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا دۆخی تەندروستیی هەر سێ هاونیشتمانییەکان جێگیرە، بەڵام بۆ چاودێریی زیاتر لە نەخۆشخانە دەمێننەوە.
 
ساڵانە سەرەڕای هۆشداریی شارەزایانی تەندروستی، خەڵکێکی زۆر بەهۆی خواردنی قارچکی شاخییەوە ژەهراوی دەبن و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن.
 
بەگوێرەی راپۆرتێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فریاکەوتنی ئێران، کە رۆژی 8ی نیسانی 2025 بڵاوکراوەتەوە، لە هەفتەیەکدا 30 کەس بەهۆی خواردنی قارچکی شاخی، لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ژەهراوی بوون.
 
سکچوون، سکئێشە، تا، رشانەوە، وشکبوونەوەی دەم و سەرئێشە، بەشێک لە نیشانەکانی ژەهراویبوونن بە قارچک، تەنانەت هەندێک کات کاریگەریی ژەراویبوونەکە دەگاتە ئاستی گیانلەدەستدان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی گەڕاندنەوەی تەرمی ئاکۆ بۆ چەمچەماڵ. وێنە: رووداو

کەسوکاری ئاکۆ سابیر: کوڕەکەمان لەکاتی ئەرکدا و بەبێ چەک شەهید بووە، داواکارین بەلاڕێدا نەبرێ

ئاکۆ سابیر لەکاتی ئەرکی مرۆیی و رێکخستنی ئەو هاوکارییانەی بۆ لێقەوماوانی لافاو لە چەمچەماڵ برابوو، لەلایەن کەسێکەوە تەقەی لێکرا و بە سەختی بریندار بوو، دواتر گیانی لەدەستدا؛ چوار کچی لەدوای خۆی جێهێشتووە و خەم و پەژارە رووی لە بنەماڵەکەی کردووە