رووداو- سلێمانی
لەگەڵ هاتنی وەرزی بەھاردا گەشتوگوزاری سلێمانی چاوەڕوانی گەشتیار دەکات بەتایبەتی گەشتیارانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان ھەرچەندە ئاھەنگی نەورۆز وەک ساڵانی رابردوو بەبەرفراونی بەڕێوە ناچێت لەپارێزگای سلێمانی.
مستەفا حەمە رەحیم، بەڕێوەبەری کاروباری گەشتیاری بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "ئێمە لەو بڕوایەداین کە زیاتر گەشتیارانمان لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بێت و دوای ئەوانیش لە خوارووی عێراقەوە".
تەنیا بەڕێوبەرایەتییەکانی گەشتوگوزار نین کە چاوەڕوانی گەشتیاران دەکەن بەڵکو دووکاندارانیش ھیوای گەورەیان لەسەر ھاتنی گەشتیاران ھەڵچنیوە تا کەمێک جوڵە بکەوێتە بازاڕەکانی باشووری کوردستانەوە.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ساڵی 2014 دا زیاتر لە 1 ملیۆن و 200 ھەزار گەشتیار روویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە کە داھاتی ئەم گەشتیارانە نزیکەی10 ملیۆن دۆلار بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ