رووداو دیجیتاڵ
لە ئامەد شەشەمین پێشانگەی خواردن و تامە خۆماڵییەکان بەڕێوەچوو. 170 کۆمپانیا لە 59 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیاوە تێیدا بەشدار بوون.
پێشانگەکە 12ـی ئەم مانگە کرایەوە و ئەمڕۆ دووشەممە دوایین رۆژی بوو. بەگوێرەی رێکخەرانی پێشانگەکە، مەزەندە دەکرێت ئەم ساڵ نزیکەی 500 هەزار سەردانیکار روویان لە فێستیڤاڵەکە کردبێت. ئەوە لەکاتێکدایە پار 347 هەزار کەس روویان تێکردبوو.
مستەفا ئەرتان، بەڕێوەبەری کشتوکاڵ و دارستانی پارێزگای ئامەد رایگەیاند، پارێزگاکە خاوەنی دوو ملیۆن س 832 هەزار هێکتار زەویی کشتوکاڵییە. توانایەکی بەرچاوی لە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری هەیە. گوتیشی کە ئامەد لە بەرهەمهێنانی گەنم و دانەوێڵە لە سێ پارێزگا یەکەمەکانی باکووری کوردستان و تورکیایە.