رووداو دیجیتاڵ
چەند جۆرێک گوڵ لە نێو باخچە و ماڵەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن، کە ناهێڵن پاییز تەنیا رەنگی زەرد، یان بێڕەنگی و هەڵوەرین بێت. ئەو گوڵانە لەوانەن کە بەهێزن، بەرگەی گۆڕانی پلەی گەرما لە گەرمییەوە بۆ ساردی دەگرن و تەنانەت بە باران و پلەی گەرمیی زۆر نزمیش، هەر دەگەشێنەوە.
ناسر زرار، خاوەن نەمامگەیەکە لە هەولێر قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی "بەتایبەتی گوڵی داودی، لەم وەرزەدا خواستی زۆری لەسەرە. ئەم گوڵە نرخەکەی هەرزانە و 30 رەنگیشی هەیە، بەهۆی ئەوەی بەتەواوی وشک نابێت و هەموو ساڵێک دەژیێتەوە و رەنگەکانیشی زەق و کراوەن، یەکێکە لە گوڵەکانی دڵخوازی هاونیشتمانییان."
رووداو لەنێو نەمامگەکانی هەولێر بەدواداچوونێکی کردووە و بەگوتەی ئەوانەی لەوێ کار دەکەن، ئەم گوڵانە، کە لە خوارەوە وێنە و کورتەیەک لەبارەیانەوە دەخەینەڕوو، گوڵە دڵخوازەکانی هاونیشتمانییانن لە وەرزی پاییزدا: