گالەری

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
19 Photos
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت؛ بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، 215 هەزار و 960 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
 
دەنگدەرانی تایبەت جگە لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، هاوکات لە حەوت پارێزگەی دیکەی عێراق دەنگ دەدەن.
  
97 بنکەیان لە هەرێمی کوردستانن و بەم جۆرە دابەش بوون: هەولێر (89 هەزار و 791 دەنگدەر) لە 62 بنکە دەنگ دەدەن. سلێمانی و هەڵەبجە (78 هەزار و 661 دەنگدەر) لە 32 بنکە دەنگ دەدەن. دهۆک (40 هەزار و 956 دەنگدەر) لە 30 بنکە دەنگ دەدەن. 
 
کاژێر 07:00ـی ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و بڕیارە تاوەکو کاژێر 18:00 بەردەوام بێت.