گالەری

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
18 Photos
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر @Bilindtahir

رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ئاستێکی مێژوویی تۆمارکرد و هەر مسقاڵێکی عەیار 21 بە 555 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا. لەگەڵ ئەو بەرزبوونەوە زۆرە، بازاڕی زێڕنگەران لە هەولێر قەرەباڵختر بووە. 
 
دابەزینی بەهای دۆلار بۆ کەمترین ئاستی لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی زێڕ لە چەند رۆژی رابردوودا. 
 
ئەحمەد محەممەد، زێڕنگرێکی قەیسەریی هەولێرە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای گرانبوونی زێڕ، خەڵکێکی زۆر روویان لە بازاڕ کردووە بۆ کڕینی زێڕ. "ئێستا فرۆشی دووکانەکان نزیکەی دوو هێندە زیادیکردووە."
 
ئەو زێڕنگەرە هۆکاری زۆربوونی کڕیاری زێڕ بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە خەڵک پێشبینییان وایە هێشتا گرانتر دەبێت. 
 
نێوەڕاستی ئەم هەفتەیە، بازرگانێکی زێڕ لە دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئاساییە خەڵک زێڕ بکڕن، بەڵام ئەو کەسانە نا کە بڕە پارەیەکی کەمیان هەیە، چونکە لە ئەگەری دابەزینی، زیانێکی زۆر دەکەن، بەڵام ئەو کەسانەی پارەی زیادیان هەیە و لە ماڵەوە هەڵیان گرتووە، دەتوانن زێڕ بکڕن.