رووداو - برادۆست بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە لە چەند ساڵی رابردوودا 115 گوندی دەڤەری برادۆست چۆڵکراوە، ئێستاش مەترسی چۆڵکردنی 20 گوندی دیکەی هەیە. گوندنشینانی ئەو ناوچەیە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن کار بۆ ئارامی ناوچەکە بکات تاوەکو لە شوێنەکانی خۆیان بمێننەوە. هەر بەهۆی بۆردوومانەکانەوە ناشناڵ پارکی هەڵگورد - سەکران زیانی زۆری بەرکەوتووە و لەوەڕگەی ناوچەکەش سووتاوە. موختیاری گوندی خهلیفان دەڵێت، ناتوانین 100 مهتر له گوندەکەمان دووربکەوینە كار و كاسبیمان نەماوە، نازانین چارهن چییه.
هەواڵە ناوخۆییەکان13-06-2026کوڕی پیاوە کوژراوەکەی بنەسڵاوە: بکوژەکە قسەی ناشرینی بە باوکم گوتووە و دواتر کوشتوویەتی