Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
سۆران بەهائەددین

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆران بەهائەددین
18-04-2025
جیهان
جیهان18-04-2025

برۆکسل لەڕێگەی پاسکیلەوە قەرەباڵخی کەمدەکاتەوە و ژینگە دەپارێزێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
 
لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەکارھێنانی پاسکیل بەشێوەیەکی بەرچاو زیادبووە، ئەمەش ھاوکاتە لەگەڵ ھەوڵەکانی حکومەت بۆ ھاندانی شێوازی ژیانی تەندروست و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی ھاتووچۆ، هەموو ئەو هەوڵانە بۆ ئەوەیە وڵاتەکە ببێتە نموونەیەک بۆ دۆستی ژینگە.
 
بەپێی داتاکانی ئۆفیسی ئاماری بەلجیکا، رێژەی بەکارھێنانی پاسکیل بۆ گەشتە رۆژانەکان لە برۆکسل لە ماوەی 13 ساڵدا لە 8% بۆ 15% بەرزبووەتەوە.
 
درێژیی کۆی رێڕەوەکانی پاسکیل لە شارەکەدا گەیشتووەتە 350 کیلۆمەتر، ئەوەش دەرفەتی زیاتری بۆ پاسکیلسواران رەخساندووە تاوەکو بە ئاسانی بە شارەکەدا بگەڕێن.
 
بە پێی راپۆرتێکی (Traffic Observatory of the Brussels-Capital Region) ژمارەی رووداوەکانی پەیوەست بە پاسکیلسواری بە رێژەی 10% کەمی کردووە، ئەوەش بەھۆی باشترکردنی رێگاوبانەکان و زیادکردنی ھۆشیاری سەبارەت بە سەلامەتی پاسکیلسواری.
 
حکومەتی بەلجیکا پلانی باشترکردنی هاتووچۆی پاسکیلی داناوە، لەوانە دروستکردنی رێڕەوی نوێی تایبەت بە پاسکیل، باشترکردنی رووناکی و زیادکردنی شوێنی وەستانی پاسکیل.