رووداو- واشنتن
پارێزگاری لەکارلادراوی کەرکووک دەڵێت ، ئەوانەی دەڵێن پێشمەرگە دەگەڕێتەوە بۆ کەرکووک یاری بە هەستی خەڵک دەکەن. گوتیشی ، ئەمریکییەکان ده‌یانه‌وێت بزانن له 16ی ئۆكتۆبه‌ر چی روویدا و راستییه‌كه‌ی چۆن بووه.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم ، پارێزگاری لەکارلادراوی کەرکووک ، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌مریكا له وه‌ڵامی پرسیارێكی تۆڕی میدیایی رووداو سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا و دەنگۆی نەگەڕانەوەی بۆ کوردستان رایگه‌یاند ، ته‌نیا بۆ سه‌ردان هاتووم و به زووترین كات ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ كوردستان ، ئه‌و قسانه هه‌مووی پڕوپاگه‌نده‌یه. من ده‌گه‌ڕێمه‌وه كوردستان له چه‌ند رۆژێكی دیكه‌شدا نه‌ك دره‌نگ.
له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ واشنتن ، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداره‌ی ئه‌مریكا دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه. به‌شی زۆری ئه‌و دیدارانه تایبه‌ت بوون به باسكردن له ورده‌كارییه‌كانی رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو. پارێزگاری لەکارلادراوی كه‌ركووك لەبارەی دیدار و سەردانەکانی ده‌ڵێت: "ئەمریکییەکان ده‌یانه‌وێت بزانن له 16ی ئۆكتۆبه‌ر چی روویدا و راستییه‌كه‌ی چۆن بووه. هه‌ربۆیه داواكاری بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵمدا زۆربووه".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن لە پارێزگای كه‌ركووك ، نه‌جمه‌دین كه‌ریم قسه‌كانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتڕاستده‌كاته‌وه كه گوتبووی رێكه‌وتنێك نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ شاری كه‌ركووک و گوتی ، هیچ رێکكه‌وتنێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ کەرکووک نییە.
پارێزگاری لەکارلادراوی کەرکووک سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن لەو پارێزگایە ، داوای لەو لایەنانە کرد کە به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کەرکووک دەکەن ، بانگه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ شاره‌كه نه‌كه‌ن و خۆیان دووربگرن له یاریكردن به هه‌ستی خه‌ڵك.
نەجمەدین کەریم گوتی: "ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕیاریانداوه به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ن له كه‌ركووك ، نابێت به سۆزی خه‌ڵك یاریی بكه‌ن كه پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌یان پێ قبوڵ بوایه نه‌ده‌هاتن ئه‌م كاره بكه‌ن".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم له مانگی نیسانی ساڵی 2011وه تا رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 کە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی دەستیان بەسەر کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان گرت ، پارێزگاری كه‌ركووك بوو.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان



