رووداو - دهۆک
لە گوندی کوریمەی سەر بە شارۆچکەی مانگێش لە سنووری پارێزگای دهۆک هەورەبرووسکە لە رانەمەڕی هاونیشتمانییەک دەدات، بەهۆیەوە 60 سەر مەڕ مردوون و 30ـی سەر مەڕی دیکەش برینداربوون.
مستەفا محەممەد، خاوەنی مەڕەکانە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو روویداوە و زیانێکی زۆرم بەرکەوتووە.
مستەفا محەممەد لە رێگەی رووداوە داوا لە حکومەت دەکات قەرەبووی بکەنەوە و دەڵێت "ئەوەی بەسەر ئێمەدا هاتووە زیانێکی ئێجگار زۆرە و هیوادارم حکومەت قەرەبوومان بکاتەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ