رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی سزادانی پێنج راگیراو لە هەولێر دەڵێت، ئەوە دوا بڕیار نییە، بەپێی یاساش مافى سزادراوانه تانە لە بڕیارهكە بدهن. "چاودێريی ئەو پرسە دەکەین، جەخت لە سەروەریی یاسا و رێزگرتن لە سەربەخۆیيی بڕیاری دادگە و لە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ دەکەینەوە".
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، گەلی كوردستان ههرگيز پاشەکشە لە ئازادی ناكات و رێگەش نادرێت ئازادى بۆ لەباربردنی خودی ئازادی، خراپ بەکاربهێنرێت. پاراستن و چەسپاندن و پەرەپێدانی ئازادی و دیموکراسی، بريتييه له سەروەريی یاسا و سەربەخۆیيی دادگە، سەربەخۆیيی دادگەش لە چۆنیەتيی کاری دادگە و دادوەرانەوە دەبینرێت. "دادگە و دادوەرانى بهڕێز دەبێت شکۆی سەربەخۆییى خۆيان لەپێناو سهروهريى یاسادا بپارێزن، تا شکۆی مرۆڤ و شکۆی وڵات لە سایەی شکۆی یاسادا پارێزراو بێت".
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا داوا لە هەموو لایەک دەکات، لەگەڵ ماف و ئازاديیان لە رەخنەگرتن و دروستکردنی فشاری مەدەنییانە بەرامبەر هەر بڕیارێک، "كارێكى وا نهكهن بێمتمانەیی بە دادگە و یاسا و هەرچی دامودەزگەیە دروست بکرێت، چونکە بێمتمانەیی بە سهروهريى یاسا، وا دهكات ئیدی کەس لە سەر و ژیان و کەرامەت و ماڵ و سامان و داهاتووی خۆى، دڵنيا نهبێت".
رۆژی سێشەممە 2021/02/16 دادگەی هەولێر پێنج راگیراوی پارێزگای دهۆکی بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی کوردستان بە شەش ساڵ زیندانی سزا دا. ئەو راگیراوانەش بریتیبوون لە: شێروان شێروانی، مەلا شڤان سەعید بەڕۆژکی، ئەیاس کەرەم پەرچی، هاریوان عیسا و گوهدار محەممەدئەمین.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "با رەخنە و کارەکانمان بۆ باشترکردن و سەروەرکردنی یاسا بێت، بۆ رووخاندنی متمانەی خەڵک نەبێت بە یاسا و دادگە و دامەزراوە فەرمییەکان".
رۆژی سێشەممە 2021/02/16 دادگەی هەولێر پێنج راگیراوی پارێزگای دهۆکی بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی کوردستان بە شەش ساڵ زیندانی سزا دا. ئەو راگیراوانەش بریتیبوون لە: شێروان شێروانی، مەلا شڤان سەعید بەڕۆژکی، ئەیاس کەرەم پەرچی، هاریوان عیسا و گوهدار محەممەدئەمین.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "با رەخنە و کارەکانمان بۆ باشترکردن و سەروەرکردنی یاسا بێت، بۆ رووخاندنی متمانەی خەڵک نەبێت بە یاسا و دادگە و دامەزراوە فەرمییەکان".
هاوکات رۆژی چوارشەممە 17-02-2021، ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی پرۆسەی دادگاییکردن و سزادانی دەستگیرکراوانی دەڤەری بادینان ئاماژەی بەوەدا "پرۆسهی دادگاییكردنهکە به شێوهیهكی ئاشكرا و شهفاف و به ئامادهبوونی ژمارهیهكی زۆر له پهرلهمانتارانی بهڕێز و نوێنهری كۆنسوڵی وڵاتان و پارێزهرانی كهیسهكه و نوێنهری رێكخراوهكانی مافی مرۆڤ و رۆژنامهنووس و دهزگاكانی راگهیاندن بهڕێوهچووه و پرۆسهكهش لهسهر بنهماكانی دادگهری بووه."
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ڕۆژی سێشهممه 2021/2/16 بڕیاری دادگا بۆ سزادانی چەند ڕاگیراوێک نيگهرانى دروست کردووە، بەڵام ئەوە دوا بڕیار نییە. بەپێی یاسا، مافى سزادراوانه تانە لە بڕیارهكە بدهن، دادگای پێداچوونەوەش ئەرکیەتی بە پشتبەستن و ڕێزگرتن لە یاسا و مافەکانی مرۆڤ و مافی یاسایيی سکاڵالێکراو و سکاڵاکار، بە کەیسهكهدا بچێتەوە تا هەمووان هەست بکەن وەک یەک مافيان پارێزراوە.
لای خۆمانەوە چاودێريی ئەو پرسە دەکەین، جەخت لە سەروەریی یاسا و ڕێزگرتن لە سەربەخۆیيی بڕیاری دادگا و لە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ دەکەینەوە. دەبێت یاسا سەروەر بێت و هیچ لایەن و کەسێک مافی دەستوەردانیان لە کاروباری دادگادا نییە.
گەلی كوردستان ههرگيز پاشەکشە لە ئازادی ناكات، ڕێگەش نادرێت ئازادى بۆ لەباربردنی خودی ئازادی، خراپ بەکار بهێنرێت. پاراستن و چەسپاندن و پەرەپێدانی ئازادی و دیموکراسی، بريتييه له سەروەريی یاسا و سەربەخۆیيی دادگا، سەربەخۆیيی دادگاش لە چۆنیەتيی کاری دادگا و دادوەرانەوە دەبینرێت. دادگا و دادوەرانى بهڕێز دەبێت شکۆی سەربەخۆییى خۆيان لەپێناو سهروهريى یاسادا بپارێزن، تا شکۆی مرۆڤ و شکۆی وڵات لە سایەی شکۆی یاسادا پارێزراو بێت.
داوا لە ههموو لایەك دەکەم لەگەڵ ماف و ئازاديیان لە ڕەخنەگرتن و له دروستکردنی فشاری مەدەنیانە بەرانبەر هەر بڕیارێک، كارێكى وا نهكهن بێمتمانەیی بە دادگا و یاسا و هەرچی دامودەزگایە دروست بکرێت، چونکە بێمتمانەیی بە سهروهريى یاسا، وا دهكات ئیتر کەس لە سەر و ژیان و کەرامەت و ماڵ و سامان و داهاتووی خۆى، دڵنيا نهبێت. با ڕەخنە و کارەکانمان بۆ باشترکردن و سەروەرکردنی یاسا بێت، بۆ ڕووخاندنی متمانەی خەڵک نەبێت بە یاسا و دادگا و دامەزراوە فەرمییەکان.
نێچيرڤان بارزانى
سهرۆكى ههرێمى كوردستان
2021/2/18
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ