گالەری

 
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەو لێزەمە بارانەی لە 12 کاژێری داهاتوو ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیانیش دەگرێتەوە.
 
شەوی رابردوو بەهۆی زۆریی بارانبارینەوە لە بەشێک لە گەڕەک و ناحیەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر لافاو دروستبوو، بە گوتەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر تاوەکو کاژێر 08:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ حەوت کەس بەهۆی لافاو و کەسێكیش بەهۆی هەورە برووسکەوە گیانیان لەدەستداوە.
 
فازڵ حاجی گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی لافاوەوە چەند رێگەیەکی سەرەکیی شارەکە داخراون کە بریتین لە:
 
رێگەی سەرەکیی کۆڕێ - شەقڵاوە
رێگەی سەرەکیی هەولێر - پیرمام
رێگەی سەرەکیی قوشتەپە
رێگەی سەرەکیی فاتاوە
رێگەی سەرەکیی ماوەران - میراوە