رووداو - هەولێر
ئەمڕۆ سێشەممە 17-9-2019 ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری هەولێر لەنێوان نەوزاد هادی و فرسەت سۆفی پارێزگاری نوێ ئاڵوگۆڕکرا.
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر یەکێک بووە لە پارێزگارە هەرە نێودارەکانی هەولێر و هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەمان کاتدا ئەندامی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستانە.
لەجێگەی نەوزاد هادی، فرسەت سۆفی وەک پارێزگاری نوێی هەولێر دەستبەکاربوو.
فرسەت سۆفی لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان یەکێک بوو لە چالاکترین پەرلەمانتارەکان و ئەندامی لیژنەی دەستپاکی بووە.
لە ساڵی 1978 لە چۆمان لە دایکبووە و دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی هەیە و ماوەیەک مامۆستا بووە لە زانکۆی سەڵاحەدین.