گالەری

17-09-2019
22 Photos
محەممەد شوانی

رووداو - هەولێر

د. بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق بە یاوەری د. فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق و خانمی یەکەمی عێراق گەیشتنە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری پێشوازییان لێکرا.


لە سەردانەکەیدا سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە.

هاوکات د. فوئاد حوسێن لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی رەشنووسی بودجەی 2020ـی عێراق دەکەن.