پیاوێک لە سنووری سلێمانی کوڕە خەزوورێکی دەکوژێت

17-08-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شەڕی نێوان دوو خێزاندا لە ناحیەی تەکیە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی گەنجێک کوژرا.
 
رووداوەکە شەوی رابردوو روویداوە. رەمک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "شەڕەکە لەنێوان دوو خێزاندا بووە کە زاوا و خەزوورن. لە ئەنجامیشدا گەنجێک کوژراوە کە کوڕی خەزووری زاوایە."
 
ئەوەی کوژراوە ناوی ئالان تالب خدرە، لەدایکبووی 2001ـە و لە تەکیە کاسب بووە. رەمک رەمەزان گوتی، لە رووداوەکەدا چەند کەسێک تۆمەتبارن و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.
 
پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەکات و تاوەکو ئێستا هیچ تۆمەتبارێک دەستگیر نەکراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە