گیانلەدەستدانی گوماناویی منداڵێک لە رووها سیاسەتڤانانی هێناوەتە سەر هێڵ

17-06-2023
کۆسار عوسمان @KassoOsman
مردنی گوماناویی منداڵێک لە رووهای باکووری کوردستان
مردنی گوماناویی منداڵێک لە رووهای باکووری کوردستان
نیشانەکردن رووها
A+ A-

 رووداو دیجیتاڵ


تەرمی منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ بەناوی عەبدولباقی دەکاک لە رووهای باکووری کوردستان بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە، هۆکاری مردنەکەی سیاسەتڤانانی شارەکەی هێناوەتە سەر هێڵ و بەهۆیەوە هێرش دەکەنە سەر یەکدی.
 
بەگوێرەی بەشێکی میدیاکانی تورکیا، ئەو منداڵە لە خوولی فێربوونی قورئانی پیرۆز بووە و بەهۆی بێزارییەوە لە خوولەکە، ئەو کارەی کردووە. باوکی منداڵەکە دەڵێت؛ هیچ شتێکیان نییە بیڵێن و سکاڵاش تۆمار ناکەن. 
 
پارێزگای رووها رۆژی هەینی 16-6-2023 راگەیێنراوێکی لەمبارەیەوە بڵاوکردەوە، کە لە بەشێکیدا هاتووە: منداڵێکمان بە ناوی (ئـ. د.) لە گەڕەکی بەشات ئینجیرلی لە شارۆچکەی ئەیوبیەی پارێزگاکەمان خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. تیمەکانمان بۆ گەیشتن بە راستیی رووداوەکە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، هەروەها نووسینگەی داواکاری گشتییمان دەستی بە لێپرسینەوە کردووە.  
 
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە دەڵێت، ئەو منداڵە نەیویستووە بچێتە ئەو خوولەی فێربوونی قورئان بۆیە ئەم کارەی کردووە.
 
گوتیشی، نزیکەی دوو هەزار خوێندنگەی نایاسایی هەیە و ئەو سزایەش کە پێشتر لەو بوارەدا هەبوو، ئاکپارتی لایدا.
 
ئۆزگوور ئۆزەل، سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە دەڵێ "عەبدولباقی دەکاک لەو فێرگەیەی کە پێشتر گوتوویەتی نایەوێ تێیدا بەردەوام بێت، بە مردوویی دۆزرایەوە. بۆ بەدواداچوون لەم پرسە سێ پەرلەمانتارمان ئەرکدار کردووە؛ سەزگین تانریکوڵو، پەرلەمانتارمان لە بازنەی دیاربەکر، عەبولرەحمان توتدەرە، پەرلەمانتارمان لە ئادیەمان و مەحموود تاناڵ پەرلەمانتارمان لە بازنەی شانڵیئورفا. پەرلەمانتارەکەمان لە ئادیەمان زانیاری لە داواکاری گشتی وەردەگرێت. برادەرانمان هەوڵی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەی منداڵەکە دەدەن". 
 
بەدواداچوون بەردەوامە و تائێستاش هیچ بەڵگەیەک لەسەر راستی و دروستی بابەتەکە بەردەست نییە.
 
خوولەکانی فێربوونی قورئان لەلایەن حکومەتی تورکیاوە و بەتایبەتیش لەلایەن شارەوانییەکانی ئاکپارتییەوە پشتیوانی دەکرێن. لە وەرزی هاویندا چالاکتر دەبن و منداڵ و مێرمنداڵان هان دەدرێن لەو خوولانەدا بەشدار بن. ئۆپۆزیسیۆنی تورکیاش دژی ئەو خوولانە دەوەستنەوە کە تەریقەتەکانی سەر بە دەسەڵات دەیانکەنەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.