Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
سۆران بەهائەددین

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆران بەهائەددین
17-05-2025
کوردستان
کوردستان17-05-2025

بۆ دوورکەوتنەوە لە گۆشەگیری و تەنیایی ئەورووپییەکان پەنا بۆ بەخێوکردنی سەگ دەبەن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بە هەر کووچە و کۆڵانێکی شارە گەورەکانی ئەورووپادا بگەڕێی ژمارەیەک خەڵک دەبینی سەگیان کردووە بە هاوڕێ و هاودەمی خۆیان، ئەمەش تەنیا خۆی لە خۆشەویستی بۆ ئاژەڵان نابینێتەوە، بەڵکو بۆشایی هەستی تەنیایی بۆ ئەو کەسانە پڕ دەکاتەوە.
 
ئەو "دیاردەیە" رەنگدانەوەی گۆڕانکارییەکی قووڵترە لە ئاژەڵدۆستی، تەنانەت سەگەکان بۆ ئەو کەسانەی لە خێزانەکانیان دوورن، جێگەی خێزانی گرتووەتەوە. زۆرینەیان بۆ دوور کەوتنەوە لە گۆشەگیری پەنا بۆ بەخێوکردنی سەگ دەبەن.
 
زیادبوونی بەخێوکردنی سەگ دەرخەری گۆڕانکاری ژیانی کۆمەڵایەتی، دەروونی و ژیانی مۆدێرنەیە لە شارە گەورەکاندا.
 
ئێلینا ژنێکی تەمەن سەرووی 60 ساڵە لە برۆکسل، رۆژانە لەنێو پارکێکی شارەکە بە هاوەڵی سەگێک پیاسە دەکات، ئێلینا دایکی کچێکە و ئێستا بە تەنیا دەژیێت، ئەو دەڵێت: "کچەکەم سەرقاڵی ژیانی خۆیەتی، بۆ کار چووەتە ئەڵمانیا، ناوە ناوە سەردانم دەکات، بۆ هاودەمی سەگێکم هەیە، لە ماڵەکەم شوێنێکم بۆ رێکخستووە. سەگم خۆشدەوێت و بۆ کاتی تەنیاییم هاودەمێکی باشە."
 
پسپۆڕانی بواری دەروونناسی ئاماژە بەوە دەکەن، کە "پەیوەندی لەگەڵ ئاژەڵاندا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ پڕکردنەوەی هەندێک لە پێداویستییە سۆزدارییەکانی مرۆڤ، بەڵام هۆشداریش دەدەن کە نابێت ببێتە جێگرەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و خێزان."
 
ئەم جۆرە لە مامەڵەیە لەگەڵ سەگەکان رێکخراوی پاراستنی مافی ئاژەڵانی نیگەران کردووە و دەڵێن، هەندێک کەس تەنیا لەبەر هەستی تەنیایی، ئاژەڵێک بەخێو دەکەن، دواتر ناتوانن بەرپرسیارێتیی چاودێری و بەخێوکردنی هەڵبگرن.
 
بەخێوکردنی سەگ لە برۆکسل رەزامەندی شارەوانی دەوێت، هەروەها لە هەندێک شارەوانی ساڵانە دەبێت باجی 20-60 یۆرۆ بدەیت، نرخی سەگیش بە گشتی لەنێوان 400-500 یۆرۆیە.