رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی سزادان و دەستگیرکردنی پێنج چالاکڤان و رۆژنامەڤانەکەی بادینان بڵاوکردەوە و دەڵێت "دادگاییكردنی ئەو دەستگیرکراوانە به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و شه‌فاف بووە و پرۆسه‌كه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماكانی دادگه‌ری بووه."
کاردانەوەکان لەبارەی بڕیاری دادگای هەولێر بۆ شەش ساڵ زیندانیکردنی پێنج گیراوی بادینان زیاتر بوون. لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ دەڵێت "حوکمەکە بۆ رای گشتیی و رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ روون و قایلکەر نییە و نەسەلمێنراوە کە ئەمانە سیخوڕ بن." هاوکات رۆژنامەڤانێکیش ئاماژەی بەوە دا کە بڕیاری لەو جۆرە کاریگەریی خراپی لەسەر ناوبانگی هەرێمی کوردستان دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17-02-2021، ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی پرۆسەی دادگایی‌کردن و سزادانی دەستگیرکراوانی دەڤەری بادینان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا " پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌کە به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و شه‌فاف و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌رله‌مانتارانی به‌ڕێز و نوێنه‌ری كۆنسوڵی وڵاتان و پارێزه‌رانی كه‌یسه‌كه و نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و رۆژنامه‌نووس و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌ڕێوه‌چووه و پرۆسه‌كه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماكانی دادگه‌ری بووه."
کاردانەوەکان لەبارەی بڕیاری دادگای هەولێر بۆ شەش ساڵ زیندانیکردنی پێنج گیراوی بادینان زیاتر بوون. لەو چوارچێوەیەدا رەحمان غەریب، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بە رووداوی راگەیاند "حوکمەکە بۆ رای گشتیی و رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ روون و قایلکەر نییە و نەسەلمێنراوە کە ئەمانە سیخوڕ بن." هاوکات هیوا مەحموود عوسمان، رۆژنامەڤان ئاماژەی بەوە دا کە بڕیاری لەو جۆرە کاریگەریی خراپی لەسەر ناوبانگی هەرێمی کوردستان دەبێت.
لە روونکردنەوەکەی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو کاردانەوانەی لەبارەی شێوازی دادگاییکردنەکە و سزادانی دەستگیرکراوەکان بە شەش ساڵ زیندانی سزادان، هاتووە "ئه‌وه‌ی جێی سه‌یره له دوێنێوه هه‌ندێک داموده‌زگەی فه‌رمی و یاسایی و لایه‌نی سیاسی لێدوانی جیاجیایان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دادگاییكردن و بڕیاره‌كه داوه، كه ئه‌مه‌ش بێگومان ده‌چێته چوارچێوه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، چونكه دادگە نوێنه‌رایه‌تیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش بڕوای به بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان هه‌یه و نه‌ده‌بوو ئه‌و لایه‌نه فه‌رمیانه پێشێلی بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بكه‌ن."
ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەش دەدات، کە رێكاری یاسای هه‌یه بۆ تانه لێدان له‌و بڕیاره و پارێزه‌رانی كه‌یسه‌كه تانه پیشكه‌ش به دادگەی پێداچوونه‌وه ده‌كه‌ن، "ئیدی پێویست به‌و هه‌موو لێدوان و ده‌ستێوه‌ردانه له كاروباری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری نه‌ده‌كرد."
رۆژی سێشەممە 2021/02/16 دادگەی هەولێر پێنج گیراوی پارێزگای دهۆکی بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی کوردستان بە شەش ساڵ زیندانی سزا دا. پارێزەرەکەیان گوتی "بڕیارەکە نادادیە و تووشی شۆکی کردین، تۆمەتەکان نەسەلمێنراون و تانە لە بڕیارەکە دەدەین بۆ راستکردنەوەی ناحەقیەکە."
ئەوانەی بە شەش ساڵ زیندانیی سزا دراون بریتین لە: شێروان شێروانی، مەلا شڤان سەعید بەڕۆژکی، ئەیاس کەرەم پەرچی، هاریوان عیسا و گوهدار محەممەدئەمین.
ئاسۆ هاشم، پارێزەری شێروان شێروانی کە یەکێکە لەو کەسانەی شەش ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنراوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو کە "دادگای هەولێر بە پێی ماددەی 156ـی یاسای سزادانی عێراق سزای داون، بەڵام دۆسیەی بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆژکی گەڕێندراوەتەوە بۆ لێکۆڵینەوە؛ دادگە زانیاری و لێکۆلینەوەی زیاتری دەوێت." پارێزەرەکەی شێروان شێروانیش دەڵێت: "ئەو کەسانەی سزاکەیان بۆ بڕاوەتەوە دەتوانن لە ماوەی مانگێکدا تانە لە بڕیارەکە بدەن."
دەقی روونکردنەوەکەی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له ب.راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه
دوێنێ رێكه‌وتی 16/2/2021 داوای ژماره (47/ج 2 / 2021) كه تایبه‌ت بوو به بینینی كه‌یسی چه‌ند تۆمه‌تبارێك، به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی یه‌ده‌گی دادگای تاوانی هه‌ولێر/2 به‌ڕێوه‌چوو. به پێی یاساش سه‌رۆكی یه‌ده‌گ له كاتی نه‌بوونی سه‌رۆكی دادگا، شوێنی ده‌گرێته‌وه چونكه سه‌رۆكی دادگا به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستیه‌وه ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت و ئه‌و كه‌یسه هه‌ر له دادگای تاوانی هه‌ولێر / 2 به‌ڕێوه چووه و ره‌وانه‌ی دادگایه‌كی دیكه نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ش به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و شه‌فاف و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌رله‌مانتارانی به‌ڕیز و نوێنه‌ری كۆنسولی وڵاتان و پارێزه‌رانی كه‌یسه‌كه و نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و رۆژنامه‌نووس و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌ڕێوه‌چووه و پرۆسه‌كه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماكانی دادگه‌ری بووه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌یره له دوێنێوه هه‌ندێ داموده‌زگای فه‌رمی و یاسایی ولایه‌نی سیاسی لێدوانی جیاجیایان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دادگاییكردن و بڕیاره‌كه داوه كه ئه‌مه‌ش بێگومان ده‌چێته چوارچێوه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، چونكه دادگا نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش بڕوای به بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان هه‌یه و نه‌ده‌بوو ئه‌و لایه‌نه فه‌رمیانه پێشێلی بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها رێكاری یاساییش هه‌یه بۆ تانه لێدان له‌و بڕیاره‌و بێگومان پارێزه‌رانی كه‌یسه‌كه تانه پیشكه‌ش به دادگای پێداچوونه‌وه ده‌كه‌ن، ئیتر پێویست به‌و هه‌موو لێدوان و ده‌ستێوه‌ردانه له كاروباری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری نه‌ده‌كرد.
هیوادارین ئه‌و جۆره لێدوانانه نه‌درێن تاوه‌كو بڕیاری كۆتایی له‌لایه‌ن دادگای تایبه‌تمه‌ند كه دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه ده‌رده‌چێت و دادگای پێداچونه‌وه‌ش بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه ده‌دات به پێی یاسا.
ب. راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان
17/2/2021
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ