کەسێک لە دهۆک بە چەقۆ کوژرا؛ 'بکوژ و کوژراو هاوڕێی یەکدین'

16-11-2024
ناسر عەلی
A+ A-
 
رووداو - دهۆک

کەسێک لە سەنتەری شاری دهۆک بە چەقۆ کوژرا. خزمێکی کوژراوەکە دەڵێت، لەلایەن کوڕە پووریەوە کوژراوە و هاوڕێی یەکدی بوون.
 
درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکی ماڵتا لە سەنتەری شاری دهۆک گەنجێکی تەمەن 26 ساڵان بەناوی بریندار فرسەت کوژرا.
 
ئیسماعیل بانەسووری، خزمی نزیکی کوژراوەکە بە رووداوی گوت، بریندار فرسەتی 26 ساڵان خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە، "شەوی رابردوو لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، لەناکاو کوڕە پووری هاتووەتە سەر رێگەیان و شەڕ دروستبووە، چەند چەقۆیەکی لە بریندار داوە و کوشتوویەتی."
 
ئەو خزمەی کوژراوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکو ئێستا نازانن هۆکاری کوشتنی بریندار چییە.
 
بە گوتەی ئیسماعیل بانەسووری، شەوی رابردوو تەرمی گەنجەکە لە گوندی بانەسوور بەخاکسپێردراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانن بکوژ دەستگیرکراوە یاخود نا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بازاڕێکی وانی باکووری کوردستان.

گرانیی کاڵا بازاڕی دووکاندارانی پارێزگای وانی لاواز کردووە

ئەمین ئاری، سەرۆکی کۆمەڵەی بازاڕەکانی گەڕەک دەڵێت: "بەداخەوە ئابووری نەماوە. پێشتر یەک کەس کاری دەکرد دەیتوانی 20 کەس بەخێوبکات، بەڵام ئێستا 20 کەس کار دەکەن و ناتوانن کەس بەخێوبکەن. کاسبکاران و خەڵک قوربانین. خەڵک هێزی کڕینی نەماوە".