رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی عاشووراوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "یادی عاشوورا دەرفەتێکە بۆ لێبووردەیی و برایەتی."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، :لە یادى عاشووردا واتاکانى ئارامگرتن و بڕوا و بەهاى قوربانیدان و بوێرى لەو یادە وەردەگرین کە ئیمام حوسێن سڵاوى خواى لێبێت، لەگەڵ هاوەڵانى لە شەڕى کەربەلا بەرجەستەى کرد و بەڕووى ستەم وەستان بۆ بەرز راگرتنى وشەى هەق."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا بەبۆنەی یادی عاشووراوە دەشڵێت، "دەرفەتێکە بۆ یەکخستنی ریزەکان، وەلانانی ناکۆکییەکان، بنیاتنانی باوەڕی ناتووندوتیژی، لێبووردەیی و برایەتی لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی گەلەکەمان لەپێناو بنیاتنانی داهاتووی عێراق."
عاشوورا بە 10ی مانگی موحەڕەم دەگوترێت و لای شیعەکان بە رۆژی ماتەمینی دادەنرێت.
بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی شیعە، لەو رۆژەدا ئیمام حوسێن، کوڕی ئیمام عەلی، لە کەربەلا لەگەڵ 73 کەس لە یاوەرانی کوژراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ